"ئەو پەنابەرانەی داواکانیان ڕەت دەکرێتەوە هاوکاری ناکرێن"
ئەوە پەناخوازانەی لە سویددا داوای مافی پەنابەرییەکەیان ڕەت دەکرێتەوە بەشێوەیەکی زۆر کەم یان هەر هاوکاری ناکرێن.

بەتایبەت ئەوانەش کە دەبێ بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، ئەمە بەوتەی تێرییە تورڤیک، بەرپرسی بەش لە دەزگای کۆچ (Migrationsverket). تورڤیک دەڵێ،

    کاتێک لەو پرۆژانەی تایبەتن بەخۆگونجاندن بۆ تازەهاتووان کە ئیقامەیان پێدراوە وەربوومەوە، بە سەدان پرۆژەم بەرچاوکەت لە هەموو سویدا کە بەشێوە جیا جیا بایەخی لە هەموو لایەکەوە پێ دەدرێ. ئەوەش شتێکی باشە، بەڵام تایبەت بەو گرووپەی کە داوای ئیقامەکەیان ڕەت دەکرێتەوە هاوکاری ناکرێن. بۆ نمونە لە هەموو سویددا تەنها پێنج پرۆژەم بینی کە وەک هاوکاری و بایەخدان بەو گرووپە لە ئەنجام دەدرێ.

جێی باسە زۆرینەی ئەو کەسانەی داوای ئیقامە لە سوید دەکەن، ڕەفز وەردەگرن یان مافی داواکارییەکەیان ڕەت دەکرێتەوە، بۆ نمونە ئەمساڵ تا ئێستا نزیکەی ٣٤٠٠ کەس ئیقامەی وەرگرتووە، لە بەرامبەردا نزیکەی ٦٠٠٠ کەس یەکەم داوایی مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە، بەشێکی زۆریان دەنێردرێنەوە وڵاتەکانیان.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  07/08/2019
486   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   530
کۆی سه‌ردان:   29261636