كوردێكی هەڵەبجە لە هێرۆشیما تاجە گوڵینە دادەنێت
خەندان-

ئەمڕۆ لە یادی 74 ساڵەی بۆمبارانكردنی شاری (هێرۆشیما)ی یابان، كوردێكی هەڵەبجەیی تاجە گوڵینەی لەسەر مەزاری قوربانیانی كۆمەڵكوژییەكە دانا.

رۆژی 6ی ئابی 1945 یەکێک لە فڕۆکە ئەمەریکاییەکان بەناوی (ئینۆلا گای) بە سەرپەرشتی کۆلۆنیۆڵ پۆڵ تیبیتس لەسەر شاری هیرۆشیما لە یابان بە بۆمبی ئەتۆمی هێرشێكی ئەنجامدا و 90%ی باڵەخانەکانی داڕوخاند و نزیکەی 80 هەزار کەسی کوشت و 90 هەزار کەسی دیكەی بریندارکرد، دەیان هەزار کەسی تر بێ پاشماوەبون كە لەو كاتەدا دانیشتوانی ئەو شارە تەنها 350 هەزار كەس بون.
جێگرو بڕیاردەری ( ڕێکخراوی شارەوانیەکانی جیھان بۆ ئاشتی ) و بەرپرسی ئۆفیسی ھەڵەبجەی ئەو ڕێکخراوە، تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفای لە سەر مەزاری قوربانیانی ئەو کارەساتە گەورەیە دانا
 

لەو یادەدا، كە دەیان ھەزار بەشداربو لە ھەمو شوێنە جیاجیاکانی یابان و چیھانەوە بەشداربون، ئەمڕۆ خدر کەریم لە شاری ھێرۆشیما وەك جێگرو بڕیاردەری ( ڕێکخراوی شارەوانیەکانی جیھان بۆ ئاشتی ) و بەرپرسی ئۆفیسی ھەڵەبجەی ئەو ڕێکخراوە، تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفای لە سەر مەزاری قوربانیانی ئەو کارەساتە گەورەیە دانا.

هێرۆشیما، شارێکی یابانە و دەکەوێتە نزیک دورگەی (هۆنشۆ)، پایتەختی پارێزگه‌ی هێرۆشیمایە و گەورەترین شارە، ناوبانگی جیهانی هەیە و یەکەم شارە چەکی کیمیایی له‌ دژ بەکارهاتوە، دانیشتوانەکەی نزیكەی ملیۆنێک و 400 هەزار کەس دەبێ.

 
به‌روار:  07/08/2019
493   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   778
کۆی سه‌ردان:   29262671