نوسەر و مێژونوسی كورد عەلی كەندی كۆچی دوایی كرد
(سبەی):
دوای ماوەیەك لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، عەلی كەندی نوسەر و مێژونوسی كورد كۆچی دوایكرد.
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر نوسەر و رۆژنامەنوس و مێژونوسی كورد، عەلی كەندی لەناو ماڵەكەی خۆی كۆچی دوایی كرد.
عەلـی هۆمەر عەلـی فەتاح، ناسراو بە عەلـی كــەنـــدی لەساڵی (1953) لە گوندی سەربەشاخ كە مەڵبەندی هۆزی سیانە لە ناحیەی دیبەگەی قەزای مەخموری پارێزگای هەولێر لە باشوری كوردستان لەدایکبوە.
بەرهەم و بڵاوكراوەكانی نوسەر
1-ساڵنامەی كوردستان كە یەكەم بەرهەمی نوسینەكانە.
2-فەرهەنگی روداوەكانی كوردستان و وڵاتانی جیهان كە بۆ یەكەمجارە لــە كوردستان-چاپی یەكەم /2005.
3-مێژونامە–كــە ئێستا لە بەردستدایە، چاپی یەكەم/ 2006.
4-نەخشەی جیهان، بەزمانی كوردی بەناونیشانی، كورد لەنێونەخشەی رامیاری جیهان، كە بۆ یەكەمجارە لە كوردستان، ئەم نەخشەیە دە هەزار دانەی لێ چاپكرا لە ئێران.
5-ساڵنامەی كوردستان، بە شێوەی بچوك، تقویم مەنزەدی كە بۆ یەكەمجارە لـــە كوردستان.
6-هەڵوێستنامە-2006- بەرگی یەكەم
7-ئینسكلۆپیدیای كوردستان وجیهان–چاپی دوەم /2008.
8-دەفتەری زانیاری–بەندە بەپاركی سامی عەبدولڕەمان لەشێوەی شریت كە 2،55 مەتر درێژیەتی، ئەویش بۆ یەكەمجار بوە لە كوردستان.
9-بڵاوكردنەوەی زیاتر لە (120) بابەت و لێكۆڵینەوە بە بوارەكانی رامیاری و نەتەوەیی وجوگرافی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی وئافرەت وتوێژی گەنج، لە رۆژنامە و گۆڤارەكان، لــەسەر بارودۆخی كوردو روداوەكان لەگەڵ وڵاتانی داگیركەری كورد و كوردستان و رامیاریەتی لە پێوەندی نێودەوڵەتیدا هەروەها زیاتر لە (25) چاوپێكەتنی لە لایەن رادیۆ و گۆڤار و رۆژنامە و تەلەفزیۆنەكان لەگەڵ كراوە
10-ئینسكلۆپیدیای مێژونامە، بەرگی شەشەم/6. لە 1/11/2007 تا 3/5/2008.
11-ئینسكلۆپیدیای مێژونامە، بەرگی پێنجەم/5 پاشكۆ-ی هەرچوار بەرگی/1-2 -3-4 كە تەواوكەریەتی لە 1/1/ 000تـــا31/10/2007.
12-بڕیار و راگەیاندنەكانی رێكخراوەكانی جیهانی.
13-ئینسكلۆپیدیای مێژونامە، بەدوانزە/12بەرگ لە لایەن كۆمپانیای–عالم المعرفە–بەچاپ گەیەندرا–كە چاپی سێیەمی بوە لە لوبنان.
14-ئینسكلۆپیدیای كوردستان وجیهان بەهەمان شێوەی مێژونامەكە لە دە بەرگ بە چاپ گەیەنرا كە چاپی سێیەمێتی لەلایەن هەمان كۆمپانیا لە لوبنان.
15-كوردستان لانكەی شارستانیێتەكان لەسێ/3 بەرگداو ئامادەیە بۆ چاپكردن گەر توانای دارایی هەبێت.
16-كولتوری لادێ- كورتە شیكردنەوەیەك لە بواری كولتوری لادێكانی كوردستان.
17-كوردستان و كورد لە مێژوی شارستانییەکاندا.
18-ئایین لە شارستانییەتیەکانی كۆندا.
هەولێر - هەژار ئەنوەر
بهروار: 07/08/2019
574 جار خوێندراوهتهوه
|