سەرۆکی پارتی چەپی سوید دەڵێ " دەبێت ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بکرێت"
لە پاش ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە هێرشی سەربازی دەکەنە سەر باکووری سوریا، سەرۆکی پارتی چەپ داوای هەڵوێست وەرگرتنی لە سوید، ئەورووپا، ئەمەریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهان بەرامبەر تورکیا دەکات.

ئەمەش بۆ ئەوەی تورکیا لە هێرشکردنە سەر کوردەکان ڕابگرێ. سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خوێستێت بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی وت.

  کارەسات دەخوڵقێ گەر تورکیا هێرش بکاتەو باکووری سوریا، کوردەکان ڕۆڵی یەکلاکەروەیان لە ناوبردنی داعش هەبووە. ئەو ناوچەیەش کە ئەوان ئازادیان کردووە، نەتەوە جیاجیاکانی تێدا دەژی و ڕۆڵی ژن لەو ناوچەدا بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زۆر بەهێزترە.  هاوکات کوردەکان مافی خۆیان لەوێدا هەیە. ئەمەش شتێکە کە ئەردۆغان و تورکیا پێیان ئەزمناکرێ. لەبەر ئەوەی پێشێکردنی مافی کوردەکان لە تورکیا گەلێ بەربڵاوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  06/08/2019
901   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   450
کۆی سه‌ردان:   29249858