تەرمی 16 پەنابەر لە شاری وان بە خاک سپێردران


لە ١٨ی تەموزی ٢٠١٩ بەهۆی روداوی وەرگەرانی مینیبوسێکەوە لە شاری وان ١٧ پەنابەر گیانیان لەدەستداو ٥٠ پەنابەری دیکەش بریندار بوو . دوێنێ شارەوانی شاری وان تەرمی ١٦ پەنابەری ئەو روداوە لەگۆڕستان بەخاکسپێنران چونکە ئەو پەنابەرانە هیچ کەسێکیان نەبووە تەرمەکانیان بەرنەوە ، دیارە کەسوکاری ئەو پەنابەرانەش نازانن کە ئازیزانیان لەسنوری ئێران تورکیا گیانیان لەدەستداوە .بەپێێ یاسای تورکیا هەر پەنابەرێک گیان لەدەست بدات وکەسوکاریان نەبێت یان کەسوکاریان نەچن بۆ تەرمەکان ئەوە شارەوانی تەرمەکان بەخاک دەسپێرێت . دیارە ئەم پەنابەرانە بێ ناسنامەن یاخود کەسوکاریان نەیانزانیوە گیانیان لەدەستداوە هەر بۆیە شارەوانی ئەم پەنابەرانەی لە نزیک یەکەوە بەخاک سپاردوە . ... پێناچێت ئەم پەنابەرانە هیچیان عێراقی بن .....

رۆژ عەزیز نوینەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
6/8/2019
پەیجی فیدراسیۆن
به‌روار:  06/08/2019
463   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   995
کۆی سه‌ردان:   29236104