11 کورد لە مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون
ڕێکخراوی هەنگاو ئاشکرایکرد، لە مانگی رابردوودا ١١ هاوڵاتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون کە دووانیان ژن بوون.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی تەموزی ڕابردوودا هەر سێ ڕۆژ جارێک سزایەکی لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی کورددا جێبەجێکراوە.

باسی لەوەشکردووە، لەو ١١ هاوڵاتییەی لەسێدارە دراون، ١٠ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیەن و ئەوی دیکەشیان خەڵکی پارێزگای لوڕستانە.

هەر بەپێی ناوەندەکە، هەموو ئەو کەسانە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی لەسێدارەیان بەسەردا سەپاوە و دوو کەسیشیان ژن بوون.

سزای لەسێدارەدان لە ئێران بەربڵاوە و ساڵانە سەدان کەس لەسێدارە دەدرێن، چەندین جاریش رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ رەخنەیان لە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە گرتووە و داواى لابردنى سزاکەیان کردوو

نالیا
به‌روار:  04/08/2019
399   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   501
کۆی سه‌ردان:   29267161