سوپای تورک لە کۆپتەرێکەوە مێردمنداڵێکی کوشت
سوپای تورک لە جۆلەمێرگی باکوری کوردستان لە هێلیکۆپتەرێکەوە دەستڕێژی گولـلەی لە هاوڵاتیان کرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ کوژرا.
دوێنێ لە گوندی چەمی کورک سەربە ڕووبارۆکی جۆلەمێرگ، گروپێک لە هاوڵاتیان کە خەریکی کاری کاسبکاری بوون لەهێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا.
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سوپای تورک لەو کاسبکارانە کە لە باشوری کوردستان دەگەڕانەوە، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی "ڤەدات ئەکینجی" کوژرا و کاسبکارێکی دیکەش برینداربوو.
ڕۆژنیوز
بهروار: 03/08/2019
341 جار خوێندراوهتهوه
|