هەشت فەرمانگەی سوید بۆ ئاشکراکردنی کاری ڕەش هەمانەگییان دەست پێکردووە
لە ساڵی پارەوە هەشت فەرمانگە و دەزگای دەوڵەتی هەماهەنگی دەکەن بۆ ئاشکراکران و وەستاندنی فڕوفێڵ و تاوان لە بازاڕی کاردا، بۆ نموونە لەڕێی کۆنترۆڵکردن و پشکنینی جێگاکانی کارەوە.
تائێستا دەیان کۆمپانیا داخراون و دەیانی دیکەش غەرامە کراون.
وەزیری بازاڕی کار یلڤا یوهانسۆن دەڵێت "کەموکوڕی زۆر هەیە، کاتێک ئێمە بەیەکەوە کاردەکەین ئەوا هەڵە و فڕوفێڵی زۆر ئاشکرا دەبن، هەماهەنگییەکی زۆر سەرکەوتووبووە و بەردەوام دەبین لەسەری."
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 02/08/2019
356 جار خوێندراوهتهوه
|