ئەڵمانیا؛ داوای تەرخانكردنی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ وەرگرتنی ژنانی ئێزیدی دەكرێت
چەند سیاسەتمەداریكی دیاری ئەڵمانی داوا دەكەن بەرنامەیەك تەرخان بكرێت بۆ پێشوازی و وەرگرتنی ئەو ژنە ئێزیدیانەو منداڵەكانیان كە پێویستیان بە هاوكارییە. داواكە چەند رۆژێك بەر لە پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئیزیدییەكان لەسەر دەستی داعش، دێت.

بەپێی هەواڵیكی دوێچەڤیلە، هەریەكە لە تۆماس ئۆبەرمان جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیاو ئەنالینا بیربوك سەرۆكی پارتی سەوز و ڤۆلكەر كاودەر سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی حزبی مەسیحی دیموكراتی لەپەرلەمانی ئەڵمانیا لە وتارێكی هاوبەشدا كە لە ماڵپەڕی رۆژنامەی "فلیت"ی ئەڵمانی بڵاوبۆتەوە، داوایان كردوە وڵاتەكەیان پێشوازی لە سەدان كەس لەوانەی پێویستیان بەهاوكاریی تایبەتە بكات بەتایبەتی ئەو ژن و منداڵە ئێزیدیانەی كە هیچ ئاسۆیەكی راستەقینەیان لە عێراق و سوریا نییە بۆ ئەوەی چارەسەرێكی گونجاو وەربگرن.

ئەو سێ سیاسەتمەدارەی ئەڵمانیا پێیانوایە پێشوازیكردن لە ژنان و منداڵانی ئێزیدی رەنگە ببێتە بەردی بناغەی سیاسەتی نوێی پەنەباریی لە ئەروپا كە سیاسەتی پێشوازیكردن بێت لەوانەی پێویستیان بە هاوكاریی راستەقینەیە.

هێماشیان بۆ ئەوە كردوە كە ویلایەتی بادن-فۆرتمبێرگ-ی ئەڵمانیا پێشەنگە لە پێشوازیكردن لە ژنانی ئێزیدی كە بەرنامەیەكی تەرخان كردوە بۆ وەرگرتنی هەزاران ژنی ئێزیدی و ئەو منداڵانەی توشی شۆكی دەرونی بون و پێویستیان بە هاوكارییەو هەروەك ئاماژەیان بە دو ویلایەتی دیكەش داوە كە پێشوازیان لە پەنابەریی ئێزیدی كردوە.

ئاوێنە
به‌روار:  01/08/2019
45   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
وردەکاریی کوشتنی منداڵێک لەلایەن دوو نەوجەوانەوە لە هەولێر لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەری 1 کاژێر لەمەوبەر ویستویانە دەستدرێژی سێکسی بکەنەسەری و خۆی بەدەستەوە نەداوە رووداو - هەولێر درێژه‌ ...
روانگى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، ٢٠٠ بارهەڵگرى سەربازیی هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە ڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کراوە. روانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئا درێژه‌ ...
سەربازێکی دەوڵەتی تورک لەکاتی داگیرکردنی عەفریندا، لەسەر مووشەکەکان پێش هاویشتنی بۆ عەفرین پەیامی دەنووسی و شانازیی بە کۆمەڵکوژیی کوردانەوە دەکرد، بەڵام دواجار لەلایەن گەریلاکانی ه درێژه‌ ...
دوێنێ شه‌و گه‌نجێكی داقوقی ئاواره‌ی هه‌ولێر كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ داقوق تایبه‌ت به‌ PUKmedia ى ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی درێژه‌ ...
وەزیری بەرگری سوید پێتەر هولتکڤیست، سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خوێستێدت و چەندین کەسایەتی سیاسی دیکەی بەڕەچەڵەک سوید و هەروەها ب کوردانی دانیشتووی سویدش لە ڕاپۆرتێکی تورکییدا هاتووە کە درێژه‌ ...
(سبەی): راپۆرت: لاوک ئەمجەد - هێمن ئەحمەد زانا ئەو کوڕە (16) ساڵەى بە جزادنێکی بەتاڵەوە دەیویست بە رەنجى شانى خۆى ئایندەى بونیاد بنێت، بەڵام لە کاتی کارکردن و پەیداکردنی بژێو درێژه‌ ...
جاوید رەحمان، بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتوەكان تایبەت بە دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، لەدوەم راپۆرتیدا لەسەر دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت؛ هەڵمەتی ترس و تۆقاندنی داكۆكیكاران لە ما درێژه‌ ...
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تى، دهۆک، تایف گۆران بەهۆى گرنگى و ڕۆڵى لە ڕووماڵکردنى ڕووداوەکانى شیلادزێ، نوسینگەى دهۆکى ئێن ئاڕ تى خەڵاتى سێ ساڵەى شەهیدکردنى ڕۆژنامەنوس وەدات حسێنى پێ درێژه‌ ...
قانونی سێدارە و مۆسیقا 😛😎😛 دەڵێن کاتی خۆی؛ ئاغایەکی پشدەر دەچێت بۆ بەغداد. لەوێ دەچێتە دادگایەك دادەنیشێت و تەماشای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنێك دەکات، دادوەر دۆسییەکە دە درێژه‌ ...
شاری مالمۆ حەیاتەکە 🇸🇪 ! لەم نزیکانە پڕۆژەیەکی هونەری دەستپێئەکەم بۆ ئەم شارە جوانە،بریتیە لە پەیکەرێکی بڕۆنزی و لە شوێنێکی گشتی دائەنرێت. شارەوانی مالمۆ سپۆنسەری کارەکەیە،کارگ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   243
کۆی سه‌ردان:   18166828