٣٦ ساڵەی ئەنفالی بارزانیەکان
هێشتا فرمێسکى چاوى کەسوکارى روفاتە دۆزراوەکانى سەماوە وشک نەبووەتەوە، یادى جینۆسایدى بارزانییەکان دەکرێتەوە، ئەمە سیمای نەهامەتییەکانى گەلى کوردە لە ماوەى حکومڕانیى رژێمى بەعس لە عێراقدا.
جینۆسایدی بارزانییەکان، یەکێکی دیکەیە لەو کوشتارانەی کە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەرهەق بە پیاوانی بارزانییەکان کرا و بەهۆیەوە هەشت هەزار بارزانى کۆمەڵکوژکران.
لە دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥دا، شاڵاوەکانی بەعس بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی کوردستان چربوونەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە بەرزانییەکان لە ناوچەکانی خۆیان هەڵکەندران و بۆ ناوچە بیابانەکانی دیوانییە گواسترانەوە.
لە دوای پینج ساڵ و لە ١٩٨٠دا ئەو خێزانانە گەڕێندرانەوە بۆ ناوچەی قوشتەپەی هەولێر، بەڵام لە دوای سێ ساڵ لە دەستپێکردنی جەنگی عێراق-ئێران و بە بیانووی ئەوەی کە بەرزانییەکان بوونەتە چاوساغ و یارمەتیدەری سوپای ئێرانی بۆ دەستگرتن بەسەر ناوچەکانی حاجی ئۆمەراندا، سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٨٣دا بڕیاری کوشتنی بۆ هەموو پیاوانی بارزانی دەرکرد، کە لەژێر دەسەڵاتی بەعسدا لە راگواستنەکەی ساڵی ١٩٧٥دا مابوونەوە.
لە ئەنجامی ڕاگواستنی بارزانییەکان لەلایەن رژێمی بەعسەوە، نزیکەی هەشت هەزار بارزانی لە ساڵی ١٩٨٣دا لەلایەن سەدام حسێنەوە چارەنووسیان بە وتارێکی تەلەفزیۆنی یەکلابوەوە، کە ڕایگەیاند، ئەوان خیانەتیان لە گەل و نیشتمان کرد بۆیە ناردمانن بۆ جەهەنەم.
هەرچەندە بەشیك لە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بارزانییەکان لە بیابانەکانی عەرعەر زیندەبەچاڵ کراون، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ئەم زانیارییە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، باس لەوە دەکات کەمترین روفاتى ئەنفالکراوانى هەرێم گەڕێنراوەتەوە هەرێم.
دهڤهری بارزان له ههرێمی كوردستانی عێراق دهكهوێته ناوچهیهكى شاخاوییهوه له نێوان وڵاتانی عێراق، ئێران و توركیا و، ناوچهكه به یهكێك له ناوچه زیانلێكهوتووهكانی كوردستان له سهردهمی شۆڕشهكانی كوردستان دادهنرێت، كه چهندین جار به فڕۆكه بۆمباران كراوه و هێرشی سهربازیی بۆ كراوه و خهڵكهكهشی جینۆساید كراون.
نالیا
بهروار: 01/08/2019
958 جار خوێندراوهتهوه
|