پەنجەرەی خۆشەوویستی
هاژەی ڕوبار
پانتایی دەریا
ھێمنیی زەریا
خۆشەویستیی منە بۆ تۆ .
تریفەی مانگ
جریوەی ئەستێرە
گەرمیی خۆر
خۆشەویستیی منە بۆ تۆ .
تۆوی ڕوەك،
ڕەگ و قەد و
گەڵاو گوڵی
خۆشەویستیی منە بۆ تۆ .
ھەستی بینین
بۆن، بیستن،
چەشتن، بەرکەوتن
ھەستی شەشەم
خۆشەویستیی منە بۆ تۆ .
كتێبی پیرۆزی
زەردەشت ،
موسا
عیسا ،
موحەمەد
خۆشەویستیی منە بۆ تۆ .
سازگاریی ئاو
ساماڵیی ئاسمان
بەرداریی ڕوەك
دینی حەق
لاشیپانی پەنجەرەی
خۆنەویستیی منە بۆ تۆ.

فەتاح حەسەن
دانیمارك/ڤالبی
2019
به‌روار:  31/07/2019
423   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   720
کۆی سه‌ردان:   29262328