سوید خولی تایبەت بۆ کارمەندانی گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
دەزگای چاودێری تاوانکارانی سوید لە هەرێمی کوردستان پرۆژەیەک کە چەندین بەشی تایبەت لە خۆدەگرێت بەڕێوە دەبات.
ئەو پرۆژە لەگەڵ دەزگای چاکسازی هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەدەبرێت کە لە دوو بەشی بەرفراوان پێکدێت. یەکەمیان تایبەت بە ئاسایش، چۆنێتی مامەڵکردن لەگەڵ زیندانییەکان، چۆنێتی دووبارە گونجاندنی بەندکراوەکان لە کۆمەڵگەدا و هەروەها چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ژنە بەندکراوەکاندا.
بەشی دووەمی پرۆژەکە گەشەپێکردنی ئەزموونی دەزگای چاکسازی هەرێمی کوردستانە لە ڕووی لێپرسینەوە، دادبینی، هەروەها شێوازەکانی پێدانی چاەرسەر بە زیندانییەکان. ئەمەش بۆ ئەوەی دڵنیاتربن لە ڕووی ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤەوە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 30/07/2019
421 جار خوێندراوهتهوه
|