کۆچەر بیرکار وەک یەکێک لە بیرمەندانی جیهان هەڵبژێردرا
(سبەی):
پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، وەک یەکێک لە (50) بیرمەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژێردرا.

گۆڤاری پرۆسپێكت-ی بریتانی، پێشبڕكێیەكی بۆ هەڵبژاردنی باشترین بیرمەندی ساڵ راگەیاندوە، كە ناوی (50) بیرمەندی تێدایە و یەكێك لە بیرمەندەكانیش پرۆفیسۆری كورد كۆچەر بیركارە.

ساڵانە ئەو پێشبڕكێیە ئەنجامدەدرێت و لە سەرانسەری جیهانەوە خەڵک دەتوانن لە سەر سایتی فەرمیی ئەو گۆڤارە دەنگ بدەن بەو بیرمەندەی كە لە ریزبەندی لیستە پێشكەشكراوەكەدا لایان پەسەندە.

کۆچەر بیرکار ناوی تەواوی فەرەیدون درەخشانییە، ساڵی (1978) لە گوندی نێ-ی سەر بە شاری مەریوان لە دایک بوە، لەوکاتەی خوێندکاری قۆناغی بەکالۆریۆس بوە وەک پەنابەر روی کردوەتە بەریتانیا و لەئێستادا یەکێکە لە پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی کامبریجی بەریتانیا.

بیرکار، ساڵی رابردو لە بەرازیل خەڵاتی فێڵدزی جیهانیی وەرگرت کە بە نۆبڵی بیرکاری ناودەبرێت، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار رایگەیاند: هەگیز باوەڕم نەدەکرد ئەو خەونەم ببێتە راستی، چونکە لەوکاتەی خۆێندکاری بەکالۆریۆس بوم لە تاران وێنە و مەدالیای ئەو کەسانەم دەبینی کە خەڵاتی فێڵدزیان وەرگرتوە، بە خەیاڵمدا ناهات رۆژێک ئەو خەڵاتەش بەمن ببەخشرێت.

خەڵانی فێڵدز چوار ساڵ جارێک دەبەخشرێتە باشترین زانا و پرۆفیسۆری بواری بیرکاریی، لەگەڵ مەدالیاکەشدا بڕی (15) هەزار دۆلار دەدرێتە براوەی خەڵاتەکە.

مەدالیای فێڵدز، یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتەکانی بواری بیرکاریی و هاوشانی خەڵاتی نۆبڵە، جۆن چارڵز فێڵدز زانا و پرۆفیسۆری بیرکاریی کەنەدیی، لە ساڵی (1936)ەوە خەڵاتەکەی داهێناوە و هەر چوار ساڵ جارێک و بەبەشداریی پرۆفیسۆر و شارەزایانی بوارەکە دەبەخشرێتە داهێنەرانی بواری زانستی بیرکاریی ئەوانەی تەمەنیان لە (40) ساڵ کەمترە.

رۆژی (27/3/2019)ەش لە مەراسیمێکدا کە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر رێکخرابو، زانکۆی سەلاحەدین، دکتۆرای فەخری بەخشیە‌ پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، زانای ناوداری کورد لە بواری بیرکاری و براوەی خەڵاتی جیهانی فێڵدز.
به‌روار:  30/07/2019
430   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کابرایەکی کرێچی تەلەفۆنی بۆ خاوەن خانوەکەی کرد ووتبوی: کاکە ببورە خەجاڵەتم دەزانم کرێکەت زۆر دواکەوتوە ،کرێی مانگی دووشم پێ نەداوی ، ئەوە مانگی سێش تەواو بوو. بەخوا خۆت وەزعەک درێژه‌ ...
بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ: کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات . ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێتەوە لەدڵی خۆیدا درێژه‌ ...
سەردەمی کۆن باب و باپیران هەرکات خێر و خێراتیان کردبێ نەیان هێشتوە ئەم دەست بەو دەست بزانێ لەم چەند ڕۆژەی پێشوو لەسەر وێنەگرتن لەکاتی دابەشکردنی خێر و خێرات و دەستگیرۆیی هەژار و ک درێژه‌ ...
چەندین کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکی دەبینن کە فرۆشی کراسیان زیادی کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەمەدا فرۆشی پانتۆڵیان کەم بۆتەوە. ئەمەش بە یەکێک لە کاردانەوەکانی کۆرۆنا دەبینن. ⚫ئێستا کە زیا درێژه‌ ...
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر گشت جیهان دروست کردووە، تا ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام لە ئەگەری درێژه‌ ...
پەنابەرانی ئەوروپا چارەسەری کۆرۆنا کۆرۆنا وەرناگرن. خاتوو(ستیلا کیریاکیدس) کۆمیسیاری تەندرووستی یەکێتی ئەوروپا بە وێب سایتی یۆرۆنیوزی ڕاگەیاندووە: وەزیرانی تەندرووستی ووڵاتانی یە درێژه‌ ...
تکایە گەر ناتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە مەکەن، چونکە زۆر ئازار بەخشە. تەرمەکان بە ڕووتی و لەناو نایلۆندا ئامادە دەکرێن بۆ ناشتن. لە بەشی دووەمی ڤیدیۆیەکەدا بە کۆمەڵ دەکرێنە گۆڕەوە. درێژه‌ ...
ڕێکارێکی تر ئەوەیە کە ئەو کەسانەشی مووچەی مانگانەیان تا ٣٣هەزار کرۆنە ئەوانیش ئاکاسا بە لەسەدا هەشتای مووچەکانیان لەکاتی بێکاریدا دەدرێتێ. پێشتر ئەو مافە بۆ ئەو کەسانە بوو کە موچەک درێژه‌ ...
ڕەحمەتی خوا * بەس نەبوو داعش ھەولێری نەگرت ،ئەگینا ئێستا بە عەرەبی پێیان ئەوتین ئیغسل ئیدەک ڕجائەن *دنیاش سەیرە، وامان لێ ھاتووە بڵێین خۆزگەمان بە زەمانی پاشەکەوت * حکومەت ئەڵ درێژه‌ ...
کەمال مەزهەر ، مێژووناسی ناوداری کورد .دەلئ جارێکیان سەرجەم پسپۆرانی بواری مێژوویامن کۆکردەوە و برینیان بۆ لای سەدام حوسێن ، پێیان وتین سەرۆک سەدام دەیەوێت لەگەڵتانا هەندێ بڕیرو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   194
کۆی سه‌ردان:   19107006