کوردێکی بەریتانیا د ژیانی شەش کەس لە مردن رزگار دەکات
خەندان-
پەنابەرێکی کورد، ژیانی شەش کەس لە مردن رزگار دەکات و ژیانی خۆی دەخاتە ژێر مەترسیەوە.
دەچێت بە هانای سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکەوە و رزگاریان دەکات کە شەش سەرنشینی تیادا بوە
ئاکام عەلی، کوڕە کوردێکی پەنابەری بریتانیایە، ئەمرۆ لە کاتی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێکدا دەچێت بە هانای سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکەوە و رزگاریان دەکات کە شەش سەرنشینی تیادا بوە.
دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە میدیای بریتانیادا بە "پاڵەوان" ناوی دەرکرد
ئەو پەنابەرە کوردە کە دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە میدیای بریتانیادا بە "پاڵەوان" ناوی دەرکرد لە کاتی پەڕینەوەیدا بە شەقامەکەدا، ئۆتۆمبێلە گرگرتوەکە دەبینێت و لە دەچێتە سەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکە و لە پەنجەرەکەیەوە رایان دەكێشێتە دەرەوە، ژیانی کۆتا کەسیان چەند ساتێک بەر لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە رزگار دەکات.
سێ ساڵ لەمەوبەر لە رودواێکی هاوشێوەدا ئامۆزایەکی گیانی لەدەستداوە
ناوبراو دوای روداوەکە بە رۆژنامەنوسانی وتوە، ئەوەی زۆر هانیداوە ئەو کارە ئەنجامبدات ئەوە بوە، سێ ساڵ لەمەوبەر لە رودواێکی هاوشێوەدا ئامۆزایەکی گیانی لەدەستداوە.
بهروار: 30/07/2019
551 جار خوێندراوهتهوه
|