ترەمپ دەڵێ شەرابی ئەمریکا لە شەرابی فەرەنسی باشترە
(سبەی):
بە پێی یاسایەکی نوێی فەڕەنسا باجی ساڵانە لەسەر زۆربەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان زیاد دەکرێت و ئەمەش ترەمپ توڕە دەکات.

تەلەفیزیۆنی (یۆرۆنیوز) بڵاوی کردوەتەوە؛ بە پێی پڕۆژە بڕیارێک دەبێت ئەو کۆمپانیانەی داهاتیان لە جیهان دەگاتە (750) ملیۆن یۆرۆ و لە فەڕەنسا دەگاتە (250)ملیۆن یۆرۆ، باجی ساڵانەیان بە رێژەی (3%) زیاد دەکات، ئەمەش دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمەریکا توڕە دەکات، چونکە بڕیارەکە زۆربەی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەگرێتەوە.

بڕیارەکان هەر یەکە لە کۆمپانیای (ئەمازۆن، گوگڵ، فەیسبولک، ئەپڵ)ی ئەمەریکی دەگرێتەوە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەک کۆمپانیای ناوخۆیی فەڕەنساش هەر بە پێی ئەو بڕیارە باجی ساڵانەیان لەسەر زیاد دەبێت.

لە بەرامبەر زیادکرنی باجی ساڵانەی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندوە؛ تەنها ولاتێک کە بۆی هەبێت باجی سەر کۆمپانیاکانمان زیاد بکات تەنها ئەمەریکایە و وەڵامێکی گونجاوی کارە گەمژانەکانی ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا دەدەینەوە، "هەمیشە وتومە شەرابی ئەمەریکا لە شەرابی فەڕەنسا باشترە".

بە پێی یاساکانی ئەوروپا (9%) داهاتی فەڕەنسا لە رێگەی باجی سەر کۆمپانیا ئەلیکتۆنی و دیجیتاڵییەکانە کە ساڵانە (23%)ی داهاتەکەیان وەک باج لێوەردەگیرێت.
به‌روار:  27/07/2019
389   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   539
کۆی سه‌ردان:   29230059