ئێلیسا عەلینژاد: سویدییەکان زۆر میهرەبان بوون لە گەڵم
ئێلیسا عەلینژاد، کە پێشتر لە کوردستان بە وەحید دەناسرا و دواتر لە سوید ئاشکرای کرد کە مرۆڤێکی تڕانس سێکسوالە دەڵێ کە لەکوردستان زۆریان ئازار داوە.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی پڕاید کە بۆ داکۆکی کردن لە مافی کەسانی هۆمۆ سێکسواڵ، بی سێکسواڵ، تڕانس سێکسواڵ و کوێر سێکسواڵ واتە کەسانێک مەیلی جنسی جیاوازیان هەیە یان لەجەستەی جیاواز دالەدایک بوون کە بە سویدی پێی دەڵێن HBTQ لە شارە جیاوازەکانی سوید دەستی پێکردووە. لەو بارەوە بەشی کوردی ڕادیۆی سوید قسەی لەگەڵ ئێلیسا عەلینژاد، وەک کەسێکی تڕانس سێکسواڵی کورد کردووە، کە ناوبراو باس لەو نەهامەتیانە دەکات کە لە کوردستان بە هۆی جیاواز بوونی لەکەسانی دیکە تووشی هاتووە.

ئێلیسا وتی کە ئەو نەهامەتیانەی بە سەر ئەو هاتووە لەکاتێک دابووە کە ئەو لەوێ ئاشکراشی نەکردووە کە ئەو تڕانس سێکسوالە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  26/07/2019
1038   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   829
کۆی سه‌ردان:   29255400