ئەزانن بۆ وامان بەسەر ھات ؟؟!!
ئەگەر نەتخوێندەوە تو ئەوخوایە لایکی مەکە
-----
ئەزانن بۆ وامان بەسەر ھات ؟؟!!
لە نەوەدەکان خەڵک چوار گوێرەکەی ئەفرۆشت و پێی ئەگەشتە ئەوروپا
کەسانی خوێندکار و دەرچوی پەیمانگا و زانکۆکانیش کە خاوەن بەھرە بون ،لەبێ پارەیدا ،
لە کوردستان ئەمانەوە و دینارێک لە گرفانیاندا نە بوو
--
جا نەھامەتیەکە لێرەوە دەستی پێ کرد '
بۆیە ئێستا ئەو ڕۆشنبیر و نوسەرە خۆفرۆش و
قەڵەم فرۆشانە ھێندە زۆرن
چونکە زادەی ئەو خوێندکارە داماو و بێ پارەیەی نەوەدەکانن کە برسێتی و بێ پارەیی تەنگی پێ ھەڵچنیبون
جا ئەم جیلە تواناو بەھەرەی جیاجیایان ھەبوو
بە تایبەتی نوسین !
بۆیە بۆ بژێوی ژیانیان لە وکاتەوە تا ئێستا بونەتە قەڵەم فرۆش و ھەڵوێست فرۆش
ئەوانەش کە بە پارەی چوار گوێرەکەکە ئەگەشتنە ئەوروپا
ھەتا ئێستاش ھەر خەریکی ڕاوە پاوەن و ئۆیرۆن
بۆیە لێرە لە ئەوروپا باشورییەکان لە زانکۆکان و ناوەندە ئەکادیمیەکان بونیان نیە یان کەمە
لەڕوی چالاکیە جۆراوجۆرەکانەوە
زەعیفن چالاکیان کەمە
بۆ بەڵێ و جرت و چەقەنە و ئاھونگ گێڕان
ھەزارانیان کۆ ئەبنەوە
بەڵام بۆ چالاکی مەدەنیانە و ھەڵوێستی نیشتمانی
چوار کەس کۆ نابنەوە و لە پەنجەی دەست تێپەر ناکەن
----------------------
تێبینی:-
نەتەوەکانیتر
کەسە خوێندەوار و قوتابییە زیرەکەکانیان بە دنیادا بڵاو بونەتەوە
بۆ بەدەست ھێنانی شەھادە و خوێندنی باڵا
کوردی باشوریش گوێرەکە فرۆشەکانمان بڵاو بوینەتەوە بە دنیادا و بەتایبەت بە ئەوروپادا
.
بۆ نمونە لەم شارەی من لێی ئەژیم
چەن ھەزار کوردی لێیە ھەموی خەریکی مەتعەم و کرێکاری و قاپ شۆردن و ئیشی ڕە ش و قاچاخچێتییە
بەڵام چەن سۆدانییەک یان ھندییەک یان مسرییەکی لێیە ھەمویان تەلەبەی زانکۆن
-------------------
جا ئەگەر پێچەوانەکەی بوایە
واتە خوێندکار و کەسە ئەکادیـمیەکانی کورد ڕویان لە ئەوروپا بکردایە و گوێرەکە فرۆشەکان لە وڵات بمانایەتەوە
ئێستا لۆبێکی بە ھێز چالاکوانی باش
لە ئەوروپا دەبوون
کەسانێکی بە توانا لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش
لە کوردستان ئەبون و ژێرخانی ئابوری وڵاتیان پتەو ئەکرد
تەبعەن لە گەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ ھەموو لایەک
خۆشم لە نەوەدەکان ھاتوم
با کەس گلیی نەمێنێ 😘😴😉
قاسم گەردەش
بهروار: 26/07/2019
460 جار خوێندراوهتهوه
|