فڕێدانی مناڵێک کە دوو ڕۆژی تەمەنە لە هەولێر
خەندان-

شەوی رابردو، لە یەكێك لە پاركەكانی شاری هەولێر منداڵێكی تازە لەدایك بو دۆزرایەوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند،"ئەمشەو منداڵێك كە تەنها دو رۆژە لەدایك بوە، لە باخچەیەكی نزیك پیشەسازی باشور لەلایەن پۆلیسی فریاكەوتن دۆزرایەوە"

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند،"منداڵەكە لە ڕەگەزی مێیە، دوای دۆزینەوەشی چەندین خێزان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ لەخۆگرتنی".

هۆگر عەزیز نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە فڕێدانی منداڵانی تازە لەدایك بو رایگەیاند،"شەوانە دەیان خێزان لەسەر بەرماڵەكانیان نزا دەكەن بۆ بەئاواتگەیشتنیان كە ببنە دایك و باوك، كەچی لەم شەوی هەینییەدا منداڵێكی بێتاوان فڕێ دەدرێت"
به‌روار:  26/07/2019
545   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   610
کۆی سه‌ردان:   29251035