کوردێکی ئەڵمانیا پیاوکوژێ دەگرێت و دەیداتە دەست پۆلیسی ئەڵمانیا
ئه‌ڵمانیا سوپاسی گه‌نجێكی كورد ده‌كات
24/7/2019 20:31:00Share
چاپ کردن
.
له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری "فۆیرده" ی هه‌رێمی باكوری راین وێستیڤالیا هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی ئه‌و وڵاته پاڵ به ژنێكی ئه‌ڵمانه‌وه ده‌نێت و ده‌یخاته سه‌ر ڕێڕه‌و"سكه‌ی" ی شه‌مه‌نده‌فه‌رو له‌ئه‌نجامدا ژنه 34 ساڵانه‌كه ده‌كه‌وێته ژێری و گیان له‌ده‌ست ده‌دات، له وكاته گه‌نجێكی كورد ڕوداوه‌كه به‌چاوی خۆی ده‌بینێت، به‌ڵام فریای ئه‌وه ناكه‌وێت كه ڕێ لهكارهساتهكه بگرێت، ده‌ستبه‌جێ په‌لاماری تاوانباره‌كه ده‌دات ده‌ستگیری ده‌كات.
پاشان خه‌ڵكی ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌كه‌ن و كوڕه كورده‌كه‌ش تاوانباره‌كه ڕاده‌ستی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ئێستا خراوه‌ته زیندانه‌وه تاوه‌كو داداگایی بكه‌ن.
ئه‌و ڕوداوه دڵته‌زێنه بووه بابه‌تی گه‌رمی كه‌ناڵه‌كانی میدیا‌و زۆربه‌یان ستایشی ڕۆڵی ئه‌و گه‌نجه‌یان كرد كه ئازایانه هاوكاری پۆلیسی كردوه، پۆلیسی شاره‌كه‌ش هه‌ر له‌ڕێی میدیاوه سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی ئه‌و كوڕه كردوه كه توانیویه‌تی وه‌ك پاڵه‌وان ئه‌ركی نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی خۆی ببینێت و هاوكاریان بكات.
ئه‌و گه‌نجه كورده ناوی " هه‌ڤاڵ عیسۆ" یه‌و خه‌ڵكی زاخۆیهو تاوانباره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ش به گهرهگهز سربیهو له‌شاری " هامینكلن" داده‌نیشێت وپێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌چه‌ند تاوانێكی تر تۆمه‌تباركراوه .
شایانی باسه، میدیای ئه‌ڵمانی ئه‌و كوڕه‌یان به عیراقی ناوبرد‌و كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كانیش وه‌ك هاووڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب ناساندنیان، به‌ڵام له راستییدا ئه‌وگه‌نجه كورده‌و خه‌ڵكی زاخۆیه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی راینیشه پۆست
PUKmedia بورهان ئه‌مین- ئه‌ڵمانیا
بهروار: 25/07/2019
743 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|