عوسمان كۆسە ڕێكخەری پیلانی شەهید كردنی دیار غەریب بووە
د.باهۆز ئەرداڵ ڕایگەیاند:" عوسمان كۆسە دیپلۆماتكار نەبوو، بەڵكو بەرپرسی ئەو بەشەی میت بوو كە بەڕێوەبەرانی ئێمە دەكاتە ئامانج، دواین ئەركیشی سەرپەرشتییكردنی پیلانی شەهیدكردنی هەڤاڵ هەڵمەت بوو.

باهۆز ئەرداڵ یەكێك لە فەرماندەكانی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە میانەی بەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی ئاسمانیی ستێرك تی ڤی، سەرنجی خستە سەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دەوڵەتی تورك لە دژی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا، هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چالاكییەكەی ڕێستۆرانتی هۆقەباز كە لەم دواییانە لە هەولێر ئەنجام درا، هەوڵەكانی بەرفراوانكردنی كارە سیخووڕییەكان لە باشوری كوردستان و چەندین بابەتی دیكە.

دەربارەی ڕووداوەكەی هەولێر باهۆز ئەرداڵ گوتی، ئەو كەسەی ناوی عوسمان كۆسە-یە و لە چالاكییەكەی ڕێستۆرانتی هۆقەباز-ی شاری هەولێر كوژراوە، دیپلۆماتكار نییە بەڵكوو بەرپرسی میتە لە باشوری كوردستان، ئەو كەسە بەرپرسە لە شەهیدبوونی هاوڕێ دیار غەریب (هەڵمەت) ڕاشیگەیاند، دەستخۆشی لەو گەنجانە دەكەین كە چالاكییەكەیان كردووە و پیرۆزباییان لێ دەكەین.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  25/07/2019
1407   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   942
کۆی سه‌ردان:   29258295