"سوید بڕیاری دەرکردنی داوە و بەڵام نە عێڕاق و نە ئێران وەری ناگرنەوە"
ئەو پەناخوازە بێ وڵاتانەی کە ڕوودەکەنە سوید و دواتر ئیقامەیان پێ نادرێت، بە ساڵەها چارەنووسێکی ناڕوون و هەڵواسراویان دەبێ.

زۆربەری ئەو پەناخوازانەی کە بەڵگەی هیچ وڵاتێکیان نیە و بە پەناخوازانی بێ وڵات دەناسرێن کاتێک لە مافی ئیقامەتی سویدیان پێ نادرێت، تووشی چارەنووسێکی ناڕوون دەبنەوە. زۆربەی ئەو کەسانە نە لە سوید مافێکیان پێ دەدرێ و نەئەو وڵاتەی کە لێی گەورە بوون و لێیەوە هاتوون، ئامادە دەبن ئەو کەسانە وەربگرنەوە.

بەشێکی بەرچاوی خەڵکی کوردیش هەیە کە بەڵگەی هیچ وڵاتێکیان نیە. هاوار کە ناوێکی خوازراوە، کاتێک ڕووی کردووەتەوە وڵاتی سوید بەڵگەی هیچ وڵاتێکی نەبووە. ناوبراو بە بەشی کوردی ڕادیۆی سویدی وتووە کە لە ماوەی هەشت ساڵ دا نە سوید مافی ئیقامەتی پێ دەدا و نە ئێران و نە عێراق ئامادە بوون وەریگرنەوە

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  25/07/2019
450   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1214
کۆی سه‌ردان:   29237063