تەرمی 25 کۆچبەری نایاسایی لەژێر بەفردا دەدۆزرێتەوە
لەسنوری نێوان ئێران و تورکیا بەهۆی توانەوەی بەفرەوە تەرمی 25 پەنابەر دەرکەوتن کە بەنیازبون لەرێگەی سنورەکانی نێوان ئەو دو وڵاتەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.
بەهۆی توانەوەی بەفر تەرمی 25 پەنابەری نایاسایی دەرکەوتون

بەپێی هەواڵێکی حوریەتی تورکی، لەسنورەکانی نێوان ئێران و تورکیا و لەنزیک شاری وان، بەهۆی توانەوەی بەفر تەرمی 25 پەنابەری نایاسایی دەرکەوتون کە 15 یان بەرەگەز ئەفریقی بون.
روداوەکە چەند مانگێک بەرلەئێستا و لەکاتی وەرزی زستاندا رویداوە

بەپێی زانیارییەکانی حوریەت، کۆمسیۆنی پەنابەران و کۆچبەران لقی وان لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە روداوەکە چەند مانگێک بەرلەئێستا و لەکاتی وەرزی زستاندا رویداوە و تەرمی چوار کەسیان ناسراوەتەوە و رەوانەی وڵاتی خۆیان کراون، ئەوانی دیکەش هەر لەشاری وان نێژراون.

هاوکات، ئەوەش زانراوە کە بەشێک لەتەرمەکان لەلایەن ئاژەڵەوە شێوێنراون و لەسنوری ئێرانیش بەشێکی دیکە لەتەرمی پەنابەرانی نایاسایی دۆزراونەتەوە.
یەکێک لەپەنابەرەکان بەگولە کوژراوە و 24ەکەی دیکەش بەهۆی سەرماوە گیانیانلەدەستداوە

بەپێی توێکاری پزیشکی یەکێک لەپەنابەرەکان بەگولە کوژراوە و 24ەکەی دیکەش بەهۆی سەرماوە گیانیانلەدەستداوە و کەوتونەتە ژێر بەفرەوە.

کۆمسیۆنی پەنابەران ئەوەشی ئاشکراکردوە ئەو پەنابەرانە لەئەفریقاوە هاتون و ویستویانە بەشێوەیەکی نایاسایی لەسنورەکانی تورکیاوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.
خەندان
به‌روار:  23/07/2019
1057   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   696
کۆی سه‌ردان:   29260183