گۆڕێکی ئەنفالەکان لە سەماوە هەڵدرایەوە
خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر
دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سەماوە هەڵدراوەتەوە، کە روفاتی قوربانیانی ئەنفالی کوردی تێدایە.
دەزگای شەهیدانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دەستكراوە بە ھەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی كورد لە سەماوە، و زیاتر لە 80 روفات لەناو ئەو گۆڕە دابون، کە ھەمویان ژن و منداڵن.
منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان ساڵێک بۆ دو ساڵدایە و ژنەکانیانیش زۆرینەیان تەمەن لە چلەکاندایە
ئاماژەی بەوەکردوە، منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان ساڵێک بۆ دو ساڵدایە و ژنەکانیانیش زۆرینەیان تەمەن لە چلەکاندایە، هاوکات دو گۆڕی دیکەی بە کۆمەڵیش لەنزیک هەمان گۆڕ هەن کە دوای رێکارە یاساییەکان هەڵدەدرێنەوە.
هاوکات فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تی هه‌رێم به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵ له سه‌ماوه هه‌ڵدرایه‌وه له‌كۆی ئه‌و سێ گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ی كه ئه‌مساڵ له‌و سنوره دۆزرانه‌وه".
یه‌كه‌م گۆڕ كه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 100 روفاتی تێدابوە، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و روفاتانه خه‌ڵكی گه‌رمیان بن
وتیشی، "یه‌كه‌م گۆڕ كه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 100 روفاتی تێدابوە، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و روفاتانه خه‌ڵكی گه‌رمیان بن به‌پێی قۆناغه‌كانی ئه‌نفال و كه‌ش و هه‌وای ئه‌وكاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال".
ئێستا قۆناغى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانه، له قۆناغی دواتر روفاته‌كان ده‌بردرێنه پزیشكی دادوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی (DNA) یان بۆ بكرێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێستا قۆناغى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانه، له قۆناغی دواتر روفاته‌كان ده‌بردرێنه پزیشكی دادوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی (DNA) یان بۆ بكرێت، دوای ته‌واوبونی پشكنینه‌كانیش له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ده‌هێنرێنه‌وه، هه‌رێمی كوردستان و له زێدی خۆیان به خاك ده‌سپێردرێن".
فواد عوسمان رونیکردەوە، دیمه‌نی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ی زۆر تراژیدیه و ئه‌و تاوانه سنوره‌كانی هه‌مو تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی تێپه‌ڕاندوه، هه‌ندێک منداڵ له باوه‌شی دایكیان زینده به چاڵ كراون
به‌روار: 23/07/2019
619 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|