ڕاهێنەرێکی کورد لە فەرەنساوە بەرەو ئەڵمانیا هەڵات
خەندان سپۆرت - بڕیار عباس


مامۆستایەكی پەیمانگای وەرزشی سلێمانی كە راهێنەری یەكێك لە ئەكادیمیاكانی تۆپی پێیە لە شاری سلێمانی، تیپی ئەكادیمیاكەی لە وڵاتی فەرەنسا بەجێهێشت و هەڵهات.

(س،ع ) دوای ئەوەی فیزای وڵاتی فەرەنسا بۆ تیپێكی كچان وەردەگرێت تا بەشداری فێستیڤاڵێك لەو وڵاتە بكەن، 20 كچە یاریزان كۆدەكاتەوەو گەشتی ئەو وڵاتە دەكات.

دوای بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكە (س، ع ) خۆی لە كچە یاریزانەكان وندەكات و بەرەو وڵاتێكی دیكە هەڵدێت، بەپێی چەند سەرچاوەیەك ئەو راهێنەرە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا رۆیشتووەو بەنیازە داوای مافی پەنابەری بكات، جگە لە خۆشی خێزانی و منداڵێكی لەگەڵدایە، كە خێزانی وەك یاریدەدەری پزیشكی ناساندووە!!
كەس و كاری یەكێك لە كچە یاریزانەكان، رایگەیاند، هەرچەندە راهێنەری ئەكادیمیاكە رایكردووەو خۆی شاردۆتەوە، بەڵام خۆشبەختانە كچە یاریزانەكان بە سەلامەتی گەراونەتەوە شاری سلێمانی.

كوڕە یاریزانێك زانیارییەكانی پشتراستكردەوەو رایگەیاند، ئەو راهێنەرە بڕی 1600 هەزارو شەش سەد دۆلار بۆ 2100 دوو هەزارو سەد دۆلار ی لە 20 كوڕە یاریزان وەرگرتووە تا بیانبات بۆ فەرەنسا لەگەڵ بری 200 دووسەد دۆلار بۆ وەرگرتنی فیزا، بەڵام فیزاكەی بۆ وەرنەگیراوەو بڕە پارەكەی یەكەمی بۆ یاریزانەكان گەراندۆتەوە بەڵام 200 دوو سەد دۆلارەكە تا ئێستا دیار نیەو وەرنەگیراوەتەوە.

بە هەمان شێوە لە كچە یاریزانەكانیش یەكی 1600 هەزارو شەش سەد دۆلاری وەرگرتووە لە كاتێكدا دەبوو یەكی 1000 هەزار دۆلار واتە (10 ) وەرەقە وەربگرێت.

بەپێی زانیارییەكان ئەو راهێنەرە ( 250 ) هەزار دیناری یەكێك لە دووكانەكانی جل و بەرگ و پێداویستی وەرزشی لایەو تا ئێستا نەیداوەتەوە، هەروەها ( 1250000 ) یەك ملیۆن و دووسەدو پەنجا هەزار دیناری یاریدەدەرەكەی خۆی لایەتی و بۆی نەگەراندۆتەوە.

( س ، ع ) كوردی فەیلییەو ساڵی 1999 هاتۆتە شاری سلێمانی و لەو كاتەوە وەك یاریزان و راهێنەر كاردەكات و پێشتر ئەركی راهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كچانی عێراقی لە ئەستۆدابوو
به‌روار:  22/07/2019
1302   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   5
کۆی سه‌ردان:   29231240