سوید پەنابەرێکی ئێراقی دەردەکا کە سزای لە سێدارەدانی هەیە
پەناخوازێکی عێراقی بڕیارە لە سوید دەربکرێ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو پەناخوازە وتوویەتی کە حوکمی سێدارەی لەعێراق هەیە.

ئێستاش ڕێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرنەشناڵ، ڕەخنەی لەو بڕیارەی دەزگای کۆچ گرتووە. ئەو پیاوە عێڕاقیە تەمەنی ٣٥ ساڵە و ساڵی ٢٠١٥ وەک پەناخواز هاتۆتە سوید و داوای مافی مانەوەی کردووە.

کەسی ئاماژەبۆکراو دەڵێ ئەو کاتەی داوای مافی مانەوەی لە سوید کردووە ئاگاداری ئەوە نەبووە کە ساڵی پێشترەکەی حوکمی سێدارەی لە عێراق بۆ دەرچووە، بۆیە یەکەم جار لە کەیسەکەیدا باسی بوونی وەها حوکمێکی نەکردووە. هیچ ئاماژەیەک بەوە نەکراوە کە بۆچی ئەو پەناخوازە حوکمی سێدارەی لە عێراق پێ دراوە.
به‌روار:  20/07/2019
586   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   367
کۆی سه‌ردان:   29254439