دەمیرتاش لە دادگا دەڵێ: ئێوە یەک ملیۆن بڕیاریش بدەن کوردستان هەر هەیە
سەلاحەدین دەمیرتاش: ئێوە و دۆزگەرکانتان میلیۆنێک بڕیاریش بدەن کوردستان هەر هەیە

بەشێک لە قسەکانی بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش لە دادگەی سنجانی ئانکارا کە لە دوێنێوە (سێشەمە ١٦ی تەمووزی ٢٠١٩) دەستی پێکردووە ئەمڕۆش بەردەوام بوو!

" ئێوە و دۆزگەرەکانتان میلیۆنێک بڕیاریش بدەن کوردستان هەر هەیە
ئەمن هێشتا لەو ووڵاتە دا چەمکی کورد و کوردستان بە بانگەشەی تێرۆریستی دانان بە سووکایەتی دەزانم لە ئاست ئەو ڕێبازە سیاسییەی نوێنەرایەتی دەکەم. ئەوە قەبووڵ ناکەم. مەحکەمەکەتان ناچارە ئەو سووکایەتییە ساغ کاتەوە. ئەگەر مەحکەمەکەتان ١٠٠ ساڵ سزاشم بۆ ببڕێتەوە، لە تەمەنی منیش دا نەبێ لە جیاتی ووشەکانی کورد و کوردستان کە لە بڕیارەکەدا دەکار کراون تاقە ووشەیەک جێگیر کەن داوخوازی سزا دانی مەحکەمەکەتان بەرز دەکەمەوە. ئایا ئەمن هیچ سووکایەتییەکم کردووە بە ناسێنەی ئێتنیکی ئێوە، یان سەبارەت بە ناسێنەی ئێتنیکی و باوەڕی کەسێکی دیکە؟ ئەمن شتی وا ناکەم، ئەوە بێ ئەدەبییە، ئەوە بێ حەیسییەتی یە.کەسێکیش کە کاری ئاوا بکا بێ حورمەتە. بەڵێ کوردستان هەیە، بەڵێ لە دانیشتی پێشووش دا گوتم هەبوونی نەک لە بەر ئەوەیە بیناڵی ییلدرم گوتی، نەک لەبەر ئەوەی تەییپ ئەردۆغان گوتی، نەک لەبەر ئەوەی سوڵتان سەنجەر نووسیویە، نەک لەبەر ئەوەی عەبدولحەمید ناوی کوردستانی لە میداڵ دا گونجاند، نەک لەبەر بوونی میرایەتی کوردستان لە سەردەمی میر بەدرخان دا نەک لە بەر ئەوەی سەلجووقییەکان باسی کوردستانیان کرد ، نەک ئەوەی لە سەردەمی عوسمانی دا ئەیالەتی کوردستان هەبوو، نەک لەبەر ئەوەی لە ئێران، لە عێڕاق هەرێمی ئەیالەتی کوردستان هەن، بەڵکوو لەبەر ئەوەیە لە ڕووی مێژوویی و جوغرافیاییەوە واقعییەتێک هەیە. ئێوە و دۆزگەرەکانتان ١٠٠ میلیۆن بڕیاریش بدەن، و حوکمیش بدەن، کوردستان هەیە، جوغرافیایەکە، دایکی نیشتمانی منە. ئەو جوغرافیایەی کوردستانیش بەشێکی گرینگی لە چوارچێوەی خاکی کۆماری تورکیا دایە. "

وەرگێڕانی حەسەن قازی
وەرگیراوە
به‌روار:  18/07/2019
532   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   380
کۆی سه‌ردان:   29248910