لەهەولێر جێگرو دوو كارمەندی كونسوڵخانەی توركیا كوژران
لەریستۆرانتێكی نزیك كونسوڵخانەی توركیا لەهەولێر دەستڕێژی گوللە كراو بەهۆیەوە چەند كەسێك كوژران كە یەكێكیان جێگری كونسوڵخانەی توركیایە لەهەرێم.
كەمێك لەمەوبەر لەنێو ریستۆرانتێكدا لەهەولێری پایتەخت دەستڕێژی گوللە لەچەند كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا كرا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش بەهۆیەوە تەقەكردنەكەوە جێگری كونسوڵخانەی توركیاو دوو كارمەندی تری كونسوڵخانەی توركیا لەهەرێم كوژراون.
دوای رووداوەكەش، هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان گەمارۆداوەو لەڕێی كامێراكانی چاودێرییەوە دەیانەوێت ئەنجامدەرانی بدۆزنەوە.
PUKmedia تایبەت
بهروار: 17/07/2019
501 جار خوێندراوهتهوه
|