پەنابەرێکی کورد لە فینلاند، پاش ١٠ ساڵ لە چاوەڕوانی سنوورداش دەکرێتەوە


لە مانگی کانوونی دووەمی 2009دا ئارام دەگاتە فینلاند و داوای مافی پەنابەرێتی دەکات. پاش وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی کاتی، دواجار لێی دەسەندرێتەوە و دادگای لێپیچینەوە ئاڵوگۆڕی لە بڕیارەکەدا نەکرد.دواجار بڕیاری سنوورداش کردنەوەی بۆ دەردەچێت و بڕیارە هەفتەی ئایندە لە فینلاندوە سنوورداش بکرێتەوە بۆ عێراق. ئەگەرچی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئارام دوکانی حەلاقی خۆی دامەزراند و سەرچاوەی بژێوی خۆی لێ دابین دەکرد، بەڵام نەبووە مایەی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە لە فینلاند.

جێی ئاماژەیە، کە دەوڵەتی عێراق بۆ چەندین جار ڕایگەیاندووە، کە ئامادە نییە پەنابەرانێک وەربگرێتەوە، کە بە زۆر سنوورداش دەکرێنەوە، بەڵام پۆلیسی فینلاند بە ئارامیان ڕاگەیاندووە، کە عێراق ڕەزامەندی لەسەر سنوورداشکردنەوەکەی وەرگرتووە. ١٠ ساڵ چاوەڕوانی بێ ئاکام مایەوە
فیدراسیۆنی پەنابەران
به‌روار:  17/07/2019
717   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   866
کۆی سه‌ردان:   29247410