ئازاد وترەمپ
دەڵین ئازاد شاگردبوو لای وەستایەك ؛ ڕۆژێك بەوەستاکەی ووت :- وەستا دەزانی پارێزگار هاوڕێمە .
وەستا ووتی :- کاتی فشەفش نییە ئازاد .
ڕۆژێك پارێزگار بەولا تێپەڕی وئوتومبێلی ڕاگرت و دابەزی و بەگەرمی تەوقەی لەگەڵ ئازاد کرد ووتی ... ئەوە ئازاد بۆ دیارنی .
وەستا شۆك بوو یەکسەرئازادی کردە سەرکار .
پاش ماوەیەك ئازاد ووتی وەستا دەزانی من برادەرم لەگەڵ وەزیر ؛ وەستا ووتی ئازاد بەسە فشەفش . پاش ماوەیەك ڕەتلی وەزیر بەلایاندا هات وراوەستا وەزیر دابەزی وباوەشی بە ئازاددا کردو گوتی کوڕە ئەوە بۆ سەردانمان ناکەی ئازاد . وەستا بۆ ئێوارە کچەکەی خۆی دایەئازاد و کردیە زاوای خۆی ...
دوای چەند ڕۆژێك ئازاد هات ووتی ... مامە دەزانی دۆناڵد تڕامب برادەرمە .
وەستا ووتی :- ئازاد دەزانی بێتامت کرد .
ئازاد گووتی گەر باوەڕ ناکەی بابچینە ئەمریکا کاتێ چوونە واشنتۆن ئازاد گووتی ... مامە لێرە بوەستە و بڕوانە بەلەکۆنەکە پاش ساتێك ئازاد وتڕامب دەرکەوتن وسڵاویان کرد لەوەستا .
وەستا یەکسەر بێ هۆش کەوت وبردیانە نەخۆشخانە ، کاتێ بەهۆش خۆی هاتەوە ئازاد لێی پرسی ... بۆ وات لێهات وەستا باوەڕت نەکرد بەمە .
وەستا ووتی :- کوڕە ئەوە گرنگ نەبوو ئێوە لەبەلەکۆنە بوون ؛ ئەوەم پێ سەیر بوو لەو کاتەدا دوو ئەمریکی بەلای مندا تێپەڕین و یەکێکیان پرسی لەوەی تر ئەمە کێیە لەگەڵ ئازاد وەستاوە ؟ یەکسەر تووشی شۆک بووم و بوورامەوە.............
وەرگیراوە
بهروار: 17/07/2019
2066 جار خوێندراوهتهوه
|