لەبەر قەرزاری پۆلیسێک خۆی کووشت
بەرێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو کارمەندێکیان"بەهۆی کێشەی قەرزەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".
شەوی ڕابردوو کارمەندێکی پۆلیسی هەولێر بەناوی ڕەمەزان محەمەد، لە بەشی ڕێکاری سەربازیی بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی هات.
بەپێی لێدوانی هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ ڕۆژنیوز"ئەو کارمەندەی پۆلیس بەهۆی کەم دەرامەتیی و قەرزارییەوە خۆی کوشتووە"، وتیشی: وەک زۆربەی ڕووداو و تاوانەکان پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
ڕۆژ نیوز
بهروار: 17/07/2019
429 جار خوێندراوهتهوه
|