پەنابەرە عێراقییەکان لەسوید کەمتر بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە
لە چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو پەناخوازانەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن و دەگەڕێنەوە عێراق کەمی کردووە.

بەگشتی و لە نێو گشت ئەو پەناخوازنەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن و بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە تا ئێستاش عێراقییەکان لە پلەی یەکەمدان.

لە ساڵی ٢٠١٦ تا مانگی شەشی ٢٠١٩ نزیکەی ٤٨٠٠ پەناخواز لە سویدەوە بۆ عێراق گەڕاونەتەوە.

 زۆرترینیان لە ساڵی ٢٠١٦ دا بووە کە ئەوکات نزیکەی ٣٠٠ پەناخواز  بوون.

ساڵی ٢٠١٧ ، ٩٠٠ پەناخوازبوون، ٢٠١٨ نزیکەی٦٩٠ و ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا ١٩٣ پەناخوازی عێراقی لەسەر داوای خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

لە پاش پەناخوازە عێراقییەکان کە بەخواستی خۆیان دەگەڕێنەوە، لە پلەی دووەمدا پەناخوازە ئەلبانییەکانن و پاش ئەوانیش لە بە پلەی سێیەم ئەفغانییەکانن. بەگشتی لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٩٠٠٠ هەزار پەناخواز بە خواستی خۆیان سویدییان جێهشتووە و بۆ وڵاتەکانیان گەڕاونتەوە.
ڕادیۆکوردی سوید

به‌روار:  16/07/2019
417   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1235
کۆی سه‌ردان:   29265963