كه‌شتی "ئالان كوردی" سەرقاڵی ڕزگاركردنی كۆچبه‌رانە
دوای گه‌شتێكی پڕ له‌ماندوێتی دورو درێژ‌و ڕزگاركردنی ده‌یان كۆچبه‌ر له‌نقومبوون له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، ستافی كه‌شتی به‌هاناوه چوونی"ئالان كوردی"ی سه‌ر به‌ڕێكخراوی"سی ئای" ئه‌ڵمانی جارێكی‌تر له‌دورگه‌ی"مایۆریكا"ی ئیسپانی سه‌رقاڵی ئاماده‌باشی و خۆئاماده‌كردنه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی داهاتوو ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
له‌م باره‌یه‌وه ڕێكخراوی"سی ئای"ئه‌ڵمانی ناحكومی دوێنێ 13ی ته‌موزی2019 ده‌ستبه‌كاربونی خۆیان له‌ئه‌ركی نوێی فریاكه‌وتن و ڕزگاركردنی كۆچبه‌رانی ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ڕاگه‌یاند, ئه‌م پرۆسه تایبه‌ته‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وحكومه‌تانه‌ی كه‌نایانه‌وێت پێشوازی له‌كۆچبه‌ران بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران له‌نقومبوون و له‌ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پێویسته له‌دوای ئه‌وه‌ی كارۆلای كابتن بزانرێت ڕێكخراوی"سی ئای"ی ئه‌ڵمانی له‌دواڕۆژدا چ به‌رپرسیارێتیه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام به‌رلین به‌دوای ده‌رچه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ڕزگاربوون له‌تراژیدیای كۆچبه‌رانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
له‌م باره‌یه‌وه"جۆردن ئیسلر"ی وته‌بێژی ئه‌و ڕێكخراوه مرۆڤ دۆسته وتی، كه‌شتی "ئالان كوردی"ئێستا، له‌دورگه‌ی"مایۆركا"ی ئیسپانی"وله‌خۆئاماده‌كردندایه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نوێیه‌كانی كه‌بڕیاره له‌نێوان 22 بۆ 24 ته‌موز ده‌ستبه‌كاربێت.
كه‌شتی "ئالان كوردی" كه ئاڵای ئه‌ڵمانیای له‌سه‌ر ده‌شه‌كێته‌وه له‌م دواییه‌دا 60 كۆچبه‌ری لیبی ڕزگاركردو هه‌فته‌ی ڕابردووش وڵاتی ماڵتا ڕازی بوو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌رێكخراوی"سی ئای" ڕزگاریكردوون بچنه ناو خاكه‌كه‌یانه‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا هاتووه پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی تایبه‌تی زۆر جار كۆتاكه‌ی ئه‌وه بووه چه‌ندین قه‌یران له‌نێوان ڕێكخراوه‌كه‌و به‌رپرسانی حكومیدا دروست بكات كه‌هه‌ندێكجار ڕاگرتنی كه‌شتیه‌كانی به‌دوادا هاتووه كه‌شتی "ئالان كوردی"یش یه‌كێكه له‌و كه‌شتیه كه‌مانه‌ی كه‌تا ئێستا چالاكه، ئه‌مه جگه‌له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتی تری ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان یان ناچاركردنیان به‌مانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵتا یان ئیتاڵیا.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
به‌روار: 14/07/2019
589 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|