شەڕڤانان کوشتنی وەزیری نەوتی داعش-یان راگەیاند
خەندان-

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە وەزیری نەوتی داعش کە یەکێک بوە لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە  سوریا بکوژن.
شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامیانداوە توانیویانە وەزیری نەوتی داعش بکوژن
 

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامیانداوە توانیویانە (پابت صبحی فهد الاحمد) وەزیری نەوتی داعش کە یەکێک بو لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی سور بکوژن".
لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین چەکی پێشکەوتو لە ماڵی سەرکردە کوژراوەکەی داعش دۆزراوەتەوە
 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین چەکی پێشکەوتو لە ماڵی سەرکردە کوژراوەکەی داعش دۆزراوەتەوە.

ھەدەسە دەشڵێت، ھێزەکانیان توانیویانە مینێک پوچەڵ بکەنەوە کە لە گوندی ئەبو حەمام لە دێرەزور لە لایەن تیرۆرستەکانی داعش چێنراوە.

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پێکهێنەری سەرەکیەتی سەرەتایی ئەمساڵ توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی چەکدارانی داعش لە سوریا بهێنن و دواین ناوچەی ئەو رێکخراوە کە باغۆز بو کۆنتڕۆڵیانکرد.
به‌روار:  14/07/2019
742   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   634
کۆی سه‌ردان:   29256820