هه‌زارجار...غه‌ریبى!!! بۆ فەرهاد پیرباڵ
خه‌ڵات عومه‌ر
وه‌ك تۆچۆن باوه‌ڕت به‌وه‌یه هێندێك شت ڕاسته وهێندێك شتى تریش هه‌ڵه‌یه ،كه‌سانى تریش هه‌ن باوه‌ڕیان وایه ڕاستیه‌كانى تۆهه‌ڵه‌و ،هه‌ڵه‌كانیش ڕاستین .
سنورى په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویسته قبوڵكردنى جیاوازیه‌كانى یه‌كترى بێت .ئه‌مه كه‌مترین شته ڕومان بێت باسى بكه‌ین ،ئه‌گه‌رنا جیاوازى ئێمه‌چیه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا كه كه‌وتونه‌ته شه‌ڕى ره‌تكردنه‌وه‌ى یه‌كتریه وه ؟!
ئه‌وانه‌ى به‌شێكن له‌وماشێنه زل وزه به‌لاحه‌ى كه ئه‌مڕۆ له‌ئاستى جیهاندا ((جه‌نگى هه‌مووان ، دژ به هه‌مووان)) به‌رێوه‌ده‌بات و،له‌ناوخۆى وڵاته‌كه‌شماندا به خراپترین شێوه ،ئه‌م ((جه‌نگى هه‌مووان ،دژى هه‌مووان))ه‌ى به‌رجه‌سته كردووه!
((جه‌نگى هه‌مووان ،دژبه‌هه‌مووان)) ده‌سته‌واژه‌ى فیلۆسوفى به‌نامێى ئینگلزى ((تۆماس هۆبز))ه . ئه‌وپێى وایه له بارودۆخى سروشتى دا به‌بێ بوونى ڕێساویاساكانى ده‌وڵه‌ت ،كۆمه‌ڵگاله‌دۆخى دژایه‌تى وڕه‌تكردنه‌وه‌ى یه‌كترى داده‌بن وهه‌مووان به‌رده‌بنه یه‌كترى و،نیوه‌یان یه‌كده‌گرن بۆه‌وه‌ى نیوه‌ى كه‌ى تریان ڕه‌تبكه‌نه‌وه!
سه‌رنجبده‌ن له‌م دۆخى بێ ده‌وڵه‌تیه‌دا چۆن ئێمه بووینه‌ته دووخێڵى سیاسى ونیوه‌مان ،نیوه‌كه‌ى ترمان به جاش وخۆفرۆش ده‌زانین !
((هۆبز))زیندوبووایه ده‌یوت ئائه‌وه‌یه تێزه‌كه ى من و،كورد باشترین نمونه‌یه‌تى !
زیندوووبوایه له‌وه‌زیاتریشى ده‌وت سه‌باره‌ت ئه‌وبێ نه‌وایى وبێدادیه‌ى له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دا هه‌یه ،له‌وه‌دا نیوه ى جیهان بۆته دوژمنى نیوه‌كه‌ى تر‌ى وده‌چووه پاڵ ((كانت )) وسیستمێكى جیهانى ومرۆیى باڵاترى پێشنازده‌كرد!
من ئه‌م نووسینه‌م بۆئه‌وه ته‌رخان نه‌كردووه كه داكۆكى له‌كه‌سێك بكه‌م، له نووسه‌رێك بكه‌م كه به‌زۆرودورله‌خواست ویستى خۆى ته‌ریك وگۆشه‌گیروزیندانكراوه .
من مه‌به‌ستم له‌م نووسینه‌م به‌تایبه‌ت ((فه‌رهاد بیرباڵ)) نیه، ئه‌وبه‌خته‌وه‌رتره له‌كه‌سانێكى تر كه گۆشه‌گیرده‌كرێن وزیندانى ده‌كرێن وسیستمى كۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسى نكۆڵى له‌ئازاره‌كانیان ده‌كات و،كه‌سیش باسیان لێوه‌ناكات !
ئه‌گه‌ر باس له ((پیرباڵ)) بكه‌م، باس له مرۆڤ ده‌كه‌م ،مرۆڤ له‌كۆمه‌ڵگاكانى ئێمه‌دا وه‌ك تاكه‌كه‌س و،مرۆڤ له‌كۆمه‌ڵگاى جیهانى دا، كه‌تووشى چ كاره‌ساتێك بووه !
زۆرم هه‌واڵدا،سه‌باره‌ت بارودۆخى ((فه‌رهادپیراڵ)) بزانم ،ده‌ستم گه‌شت به‌زانیارى گرنگ له بن باڵى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م وڵاته‌داو، پێشیان وتم باش ناكه‌م گه‌رسه‌باره‌ت ئه‌م بابه‌ته بنووسم ،له‌به‌رهیچ نا،له‌به‌رئه‌وه ى راستى ناپێكم !
جارێ به‌تایبه‌ت ئه‌م قسه‌یه بۆمن هیچ مه‌عنا ى نیه، چونكه ئه‌وه‌ى خۆم ده‌مه‌وێت ده‌ینووسم ،ئه‌وه‌ش نامه‌وێت ناینووسم !
سه‌روسامان وسه‌رمایه‌م هه‌رئه‌مه‌یه ،ئه‌گه‌رئه‌مه‌م نه‌ما،له به‌رده‌م ئاوێنه دا كه ڕاده‌وه‌ستم ،ئه‌بێ جگه له شه‌یتان كێ ببینم ؟!
پێیان وتم ((فه‌رهاد ))نه‌خۆشى ده‌رونى هه‌یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى دایه ده‌سبه‌سه‌ركرێت.
چاكه ،له‌سه‌رئه‌م قسه‌یه ده‌مه‌وێت دووسه‌رنج تۆماربكه‌م :
یه‌كه‌م سه‌رنج:
سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ى كه‌نه‌خۆشى ده‌رونى شه‌رم ونه‌نگى نیه‌و ، وه‌ك هه‌رنه‌خۆشیه‌كى تریش ده‌شێ دووچارى من وتۆو((فه رهاد))یش بێت .هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه بیسه‌لمێنێت كه به‌شێك له‌م كۆمه‌ڵگایه دووچارى نه‌خۆشى ده‌رونى نه‌هاتووه .بگره به‌ڵگه‌یه‌ك نیه بیسه‌لمێنێت كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵگاى مرۆیى ته‌ندروسته‌و، دووچارى ده‌ردوودووى ده‌رونى ترسناك نه‌هاتووه !
ڕه‌نگه نه‌خۆشى ده‌رونى به‌وشێوازه‌ى كه ده‌وترێت(گوایه) كه‌سێكى وه‌كو ((فه‌رهاد پیرباڵ)) دووچارى هاتووه ،نه‌ك هه‌رمایه‌ى نه‌نگى نه‌بێت ،به‌ڵكوسه‌ربورده‌ى ئه‌م نووسه‌ره‌كورده گرێ بدات ،به سه‌دان داهێنه‌رووبلیمه‌ت ونووسه‌روشاعیروبیرمه‌ندوو فیلۆسوفى ئه‌م دوونیایه‌وه .
به‌رله‌هه‌مووان ((ئه‌فلاتون)) له‌سه رئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕاوه‌ستاوه و،دواتریش ((ئه‌رستۆ))كاتێك ده‌پرسێت :بۆچى هه‌موو كه‌سه جیاوازه‌كان له‌فیلۆسوف وزاناوبیرمه‌ندوشاعیره‌كان واده‌رده‌كه‌وێت كه‌سانى ڕه‌شبین بن ؟!
ئه‌رستۆ له‌جیاتى وشه‌ى(( بلیمه‌ت ))وشه‌ى ((كه‌سانى جیاواز)) به‌كاردێنێت و،له‌جیاتى وشه‌ى ((شێت)) وشه‌ى ((ره‌شبین )) به‌كاردێنێت .
له‌دواى ئه‌رستۆوئه‌فلاتون و هه‌مووكلتورى گریك ،پاش ئه‌وه‌ى رۆشنبیرى رۆمانى – لاتینى باڵاده‌ست بوو،ئه‌وده‌سته‌واژه‌یه هاته ئاراوه كه‌ده‌یوت :
به‌بێ تۆزێك له‌شێتى ،مرۆڤى مه‌زن بوونى نیه !
پاشان له‌سه‌ده‌ى هه‌ژه‌هه‌مداوله ((رۆشنگه‌رى )) دا، په‌یوه‌ندى داهێنان وبلیمه‌تى دووپاتكرایه‌وه وهه‌تا له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌هه مدا كاتێك بنه‌ماكانى ته‌ندروستى ده‌رونى به‌شێوه‌یه‌كى زانستى دامه‌زرا ،زاناى گه‌وره‌ى ده‌روناسى((ئیسكیورول )) به‌پیتى درشت نووسى: كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كانى مێژوو ،كه‌سانى نه خۆش بوون !
به‌ڵام چۆن نه‌خۆشیه‌ك ،نه‌خۆشیه‌ك زیانى بۆخۆى نه‌بێت بۆكه س نیه .نه‌خۆشى داهێنه‌رانه ئه‌ونه‌خۆشیه‌یه ،ئه‌وه‌ى داهێنه‌رنه‌بێت پێویستى پێى نیه !
چێ ببژێرن ؟
هۆڵدرلین ونێچه،جیراردۆنیفال ،ئه‌نتۆنین ئارتۆ،فان كوخ ، موپاسان ، شومان ،شوبنهاور،گۆته، كافكا،سارته‌ر، كامۆ ، فیرجینیاوڵف ،فۆكۆ، بۆدلێر، ئاڵتۆسێر...!
له‌كوێوه چیرۆكى ئه‌م شێتانه بۆ عاقڵه‌كان باس بكه‌ین ؟
((لۆدفیگ ڤتجنشاتن ))نووسیویه‌تى : وه‌ك چۆن نه‌خۆشى چوارده‌ورى ته‌ندروستى داوه ،ئاوه‌هاش شێتى چوارده‌ورى عه‌قڵى داوه!
دووه‌م سه‌رنج :
من باسى ((فه‌رهاد پیرباڵ))ناكه‌م ،باسى مرۆڤ ده‌كه‌م . دوورله‌نووسین وئه‌ده‌ب وداهێنان .مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا . مرۆڤ وه‌ك تاكه‌كه‌س كه وه‌ك چۆن مافى هه‌یه ته‌ندوستى باش بێت مافى ئه‌وه‌شى هه‌یه نه‌خۆشبێت .وه‌ك چۆن مافى هه یه‌عاقڵ بێت، مافى هه‌یه‌شێتیش بێت .
باشه مرۆڤ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ى ئێمه‌دا ،كه‌عاقڵ ده‌بێت نامۆیه ،ئه‌ى ئه‌گه‌رشێت بوو چى به‌سه‌ردێت؟!
بۆشوێن وده‌زگاودامه‌زراوه‌یه‌ك نیه ،ببێته سایه ونواى ؟
بۆده‌بێت كه نه‌خۆش بوویت ببته چیرۆك وبه‌سه‌رهات ؟!
بۆئه‌م هه‌موومزگه‌وته به‌ناوى پیرۆزى وقودسیه‌ته‌وه ،ناووشكۆى ئه‌م وئه‌و بڵند ده‌كه‌ن و،به‌ڵام كاتێك تاكه‌سێك كێشه‌یه‌كى ده‌رونى ده‌بێت ،له‌م وڵاته‌دا جێ نابێته‌وه و، باشترین شتێك كه‌سوكارى بتوانن بۆى بكه‌ن ئه‌وه‌یه ،په‌نابه‌رنه به‌رده‌زگاى پۆلیس بۆئه‌وه‌ى گۆشه‌گیرى بكه‌ن ؟!
له‌ڕاستى دا من نامه‌وێت ((فه‌رهاد پیرباڵ)) له‌هاوڵاتیانى تر جیابكه‌مه‌وه ،سیفه‌تى بلیمه‌ت ودا هێنه‌رى پێبه‌خشم . ئه‌ووه‌كوتاكه‌س غه‌درى به‌را مبه‌ركراوه ،وه‌كومرۆڤ دووچارى شتێك كراوه كه‌شایه‌نى نیه !
ئه‌گه‌رسروشت غه‌درله‌مرۆڤ بكات كه نه‌خۆشى خستوه ، ئێمه‌ش غه‌درى لێبكه‌ین كه‌پێویستى به‌چاره‌سه‌ره ؟!
چى ده‌مێنێته‌وه؟
باسى چى بكه‌ین ؟
شكۆمه‌ندى چیه‌و میهره‌بانى مرۆڤ كامه‌یه ؟!
ئه‌م بابه‌ته زۆرهه‌ڵده‌گرێت،به‌ڵام من مه‌به‌ستم له‌م نووسینه مرۆڤه وه‌ك تاكه‌كه‌س .
كه‌باسى فه‌رهادم كرد ، باسى تاكه‌كه سم كردووه . ئه‌وتاكه‌كه‌سه‌ى كه‌هه‌تا ئه‌و نه‌بێت به‌ته‌وه‌ر، درۆیه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ى ئێمه‌دا باس له‌نوێگه‌رى و، دواى ئه‌ویش باس له دیموكراسى بكه‌ین !
مرۆڤ كه‌نامۆبێت له‌وڵاتى خۆیدا ،چى له هه‌گبه‌كه‌ى دا هه‌یه، تاباسى ئه‌وه‌بكات كه‌له‌م جیهانه دا بوونى هه‌یه ؟!
جارێكیان ((ئه‌بوحه‌یانى ته‌وحیدى)) نووسویه‌تى : غه‌ریبترین غه‌ریب، ئه‌وانه‌ن له‌نیشتمانى خۆیاندا غه‌ریب ده‌بن !
بزانه جوانتر له‌مه شاعیره‌كه‌ى خۆمان چى ده‌ڵێت :
غه‌ریبى غوربه‌تى لێكردم به ئه‌وتان
سه‌راپادنیاى لێگرتوم به‌دامان !
ئه‌وهه‌موودزودرۆزن وخائین وتاوانباره‌تان پێ گۆشه‌گیر نه‌كرابۆچاره‌سه‌ر،به‌ڵام توانیتان ((فه‌رهادپیرباڵ)) والێ بكه‌ن؟!
((سالم )) به‌رامبه‌رغه‌درێكى وابووكه نووسیویه‌تى :
لێم گه‌ڕێن باگۆشه‌گیربم ده‌سته‌وئه‌ژنۆكه‌فزه‌نان،
گێژه‌ڵوكه‌ى باى نه‌دامه‌ت ،تارى كرد سه‌فحه‌ى جیهان!
سه‌باره‌ت غه‌ریبى له‌م وڵاته‌دا ،غه‌ریبى تاكه‌كه‌س ،هیچ نه‌ماوه بیڵێم ،جگه‌له‌وه‌بڵێم ،ئاى له‌غه‌ریبى من و،وه‌ى له‌غه‌ریبى تۆ ...
هه‌زارجار...
غه‌ریبى!!!
به‌روار: 14/07/2019
497 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|