فەرهاد پیرباڵ دەڵێ هۆکاری سووتانی ماڵی وەفایی ئاشکرا دەکا
زەمەن"
فەرهاد پیرباڵ شەوی ڕابردوو ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر سوتاند و دەڵێت ئەوەی کە کردویەتی پەیامێکە بۆ پەرلەمان. فەرهاد پیرباڵ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لە بارەی هۆکاری سوتانی ماڵی وەفاییەوە دەڵێت پێشتر بە بەرپرسانی ئەو ناوەندەی وتووە "ئێوە بەبێ پرسی من و بەبێ گرێبەستی قانوونی، زیاتر لە ٣ کتێبی منتان، بەم دوو کتێبە نوێیەشمەوە ٥ کتێبی منتان چاپ کردووە و دەیفرشن دانەی بە (15) هەزار دینار و 7000دینار بۆ خۆتان؛ تکایە چیتر وا مەکەن.. گوتم کتێبەکانیشم هەموو لێتان دەوێتەوە و دەبێ بمدەنەوە ئەگینا کتێبەکانی خۆم لەناو مەخزەنەکەتان دەسووتێنم.. گوتی: بڕۆ مەحکەمە شکایەت بکە! گوتم ئاخر من میزم بە مەحکەمە داکردووە، ناتوانم. گوتی: ئەمە موشکیلەی من نیە ئی خۆتە!" فەرهاد پیرباڵ نوسەر و هونەرمەند کە پێشتر مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین بوو دەڵێت "موشکیلەی خۆم-ئەگەر قانوون نەبێت بۆ -مافی کۆپی ڕایت - ئاوها چارەسەری دەکەم! ئەمەی کردم پەیامێکە بۆ پەرلەمان لەپێناو ئەوەی قانوون دابنێت مافی نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لەمڕۆوە پارێزراو بێت". هەروەها سۆران عەزیز خاوەنی ناوەندەکە دەڵێت "ئاگرەکە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوە و دوای کوژانەوەشی لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە دوبارە گڕی گرتووەتەوە و ئەوەی لەماوەی ١٠ ساڵی رابردودا کردومانە هەموی سوتاوە".
به‌روار:  14/07/2019
709   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   876
کۆی سه‌ردان:   29235222