سوید پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆم واژۆ ناکات
سوید پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی واژۆ ناکات.

ئەمڕۆ مارگۆت اوالستروێم، وەزیری دەرەوەی سوید ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند. واڵستروێم لە کۆنفەرنسێکی ڕۆژنامەوانی دا ئاشکرای کرد کە سوید جارێ ناچێتە پاڵ ئەو پەیماننامەیەو واژۆی ناکات. بەڵکوو بە وتەی ناوبراو سوید هاوکاری و چاودێری بەرەوپێشچوونی کارەکانی پەیمانی قەدغەکردنی چەکی ئەتۆمی NPT دەکات.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  13/07/2019
567   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   909
کۆی سه‌ردان:   29226746