ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی دانەری كتێبی ئەلف و بێی كوردی
لڤین: 
ئەمڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی دانەری یەكەمین كتێبی ئەلف و بێی كوردیە و 21 ساڵ بەسەر كۆچی تێپەرش دەكات. 

ئیبراهیم ئەمین باڵدار، دانەری (ئەلف و بێی نوێ)ی كوردیی، ئەمڕِۆ 21 ساڵ بەسەر كۆچی دوایدا تێپەڕ دەكات كە لەڕۆژی ١٢ی تەموزی ١٩٩٨دا لە بەغدا كۆچی دواییكرد. 

ئەو كتێبەی لەسەر دەستی باڵدار دانرا لە ساڵی ١٩٤٩بۆ١٩٥٠بوو،  پێكهاتووە لە ٥٦ وانە و هەر وانەیەك نزیكەی ١٥ وشە لەخۆ دەگرێت، دوای پەسەندكردنی لە لایەن لیژنەی پسپۆڕ و ڕێكخراوی یونسكۆ و پەروەردەی شاری بەغداوە، (ئەلف و بێی نوێ)یەكەی باڵدار چاپكراو بووە یەكەم كتێبی كوردیی بۆ فێركردنی منداڵان و نزیكەی ٥٠ ساڵ لە خوێندنگاكاندا دەوترایەوە.

بەڵام ئەو كتێبە تا ساڵی ١٩٩٩ لە قوتابخانەكاندا خوێندرا و دواتر كتێبێكی نوێ لە سەر دەستی عەبدوڵا محەمەد ئەمین دانرا، پاشان ئەو كتێبەش گۆڕدرا و لەلایەن لیژنەیەكی ١٩ كەسی كتێبێكی نوێ دانرا، كە ئێستا وەك پرۆگرامی خوێندنی پۆلی یەكی بنەڕەتی دەخوێندرێ. 

ئیبراھیم ئەمین باڵدار، لە ساڵی ١٩٢٠ لە شاری سلێمانی لە دایكبووە و قۆناغی سەرەتایی لەو شارە بووە، دواتر لە بەغدا لە ساڵی ١٩٤٠ لە خوێندنگەی ماڵی مامۆستایانی لادێ خوێندنی تەواو كردووە، هەمان ساڵیش بووە بە مامۆستا لە خوێندنگای گوندی جاسەنە لە پارێزگای سلێمانی. 
به‌روار:  12/07/2019
1125   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   301
کۆی سه‌ردان:   29253490