ئیمامە دەستگیرکراوەکەی ڤێسترۆس ڕەنگە لە سوید دەربکرێت
ئەو کەسەی کە بە ئیمامی شاری ڤێسترۆس ناسراوە خەڵکی موسڵمانی هانداوە کە لە کۆمپانیاگەلێک کار بکەن کە گونجاوی موسڵمانان بێت.

ئەوە لە ستاتوسێکی فەیسبووکی ئەو ئیمامە داهاتووە. ئەو ئیمامە بەتۆمەتی هەوڵدانی بۆ بڵاوکردنەوەی فکری توندئاژۆیی و سەلەفیزم، لە لایەن پۆلیسی ئاسایش (Säpo)ەوە دەست بە سەر کراوەو بڕیارە لە سوید دەبکرێت. ئەو ئیمامە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بەولاوە چەندین بابەتی لە ڕۆژنامەو میدیاکاندا بڵاوکردۆتەوە و لە بابەتەکانیشی هەڵگری لێکدانەوەگەلی توندڕەوانە لە ئیسلام بووە. بەڵام موحسن ئاسنگەر، پێشنوێژ لە ستۆکهۆڵم تۆمەتەکانی پۆلیسی ئاسایش لە سەر ئەو ئیمامە ڕەد دەکاتەوە و دەڵێ کە بێ بەڵگەن. هەروەها ڕوئوف ئەحمەدی پێشنوێژ و سەرۆکی کۆمەڵەی کولتوریی ئیسلامی لە کاڕلستاد دژایەتی بڕیاری دەرکردنی ئەو ئیمامە دەکات و دەڵێ کەسێک کە بەپێی یاسا دەرکەوتووە کە تاوانی لە سوید ئەنجام داوە، دەبێ هەر لە سویدیش سزا بدرێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  11/07/2019
696   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   954
کۆی سه‌ردان:   29264425