به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا هێزه‌كانیان له ڕۆژئاوا زیاد ده‌كه‌ن
به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا ره‌زامه‌ندییان نیشاندا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌و وڵاته‌دا زیاتر بكه‌ن و شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگرنه‌وه.
گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكا له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا وه‌ك دوو هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌و وڵاته‌دا زیاتر بكه‌ن.
لێپرسراوێك له ئیداره‌ی ئه‌مریكا به فۆرن پۆلیسی راگه‌یاندووه: به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا تاكه هاوبه‌شی ئه‌مریكان كه هه‌تا ئێستا هێزی وشكانییان له خاكی سوریا هه‌یه و پابهندنیشن به‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانیان به رێژه‌ی 10% بۆ 15% زیاتربكهن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وڵاتانی تریش ژماره‌یه‌ك هێزی سنووردار ده‌نێرنه سوریا، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت تێچووی هێزه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها جگه له به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساش، ئیتاڵیاش نزیكه له‌وه‌ی بریاری ناردن یان نه‌ناردنی هێزی زیاتر بدات بۆ سوریا.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، به‌رلین داوای ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به نارندی هێزی وشكانی بۆ سوریا ره‌تكردووه‌ته‌وه. له جه‌نگی سوریا، ئه‌ڵمانیا ته‌نیا به فڕۆكه‌ی چاودێریكردن و فڕۆكه‌ی سووته‌مه‌نی هه‌ڵگر و چه‌ندین هاوكاریی سه‌ربازیی به‌شداریی له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا كردووه.
گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه به‌ریتانی و فه‌ڕه‌نسییه‌كان له سوریا پێناچێت به ته‌واوه‌تیی شوێنی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له دوای كشانه‌وه پڕبكه‌نه‌وه، له كاتێكدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی خۆی له سوریا له 2000 سه‌رباز كه‌مبكاته‌وه بۆ ته‌نیا 400 سه‌رباز، ژماره‌ی ته‌واوه‌تیی سه‌ربازه فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانییه‌كان له سوریا تا ئێستا ئاشكرا نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك ژماره‌ی سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵاته‌كه له نێوان 200 بۆ 300 سه‌رباز ده‌خه‌مڵێنێت.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2018 كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له خاكی سوریا راگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناڕه‌زایی به‌دوایخۆیدا هێنا و جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا و چه‌ند لێپرسراوی تر بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا بڕیاری كشانه‌وه‌كه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی كه‌م له سوریا جێبهێڵێت.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
بهروار: 11/07/2019
365 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|