د. بەنگی حاجۆ لە سوید بە خاک سپێردرا
د. بەنگی حاجۆ بە خاک سپێردرا
جێگری پێشووی هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە - KNK) د. بەنگی حاجۆ کە هەینی رابردوو کۆچی دوایى کرد لە شاری ڤاستێرۆسی وڵاتی سوێد بەخاک سپێردرا.
مەراسیمی بەخاکسپاردنی د. بەنگی حاجۆ جێگری پێشووی هاوسەرۆکى کەنەکە لە شاری ڤاستێرۆسی سوید بەڕێوەچوو و جگە لە سوێدییەکان و هاووڵاتییانی ئەوروپی، لە تورکیا و کوردستانیشەوە هاوڕێ و دۆستانی بەشداریی مەراسیمەکەیان کرد.

بەناوی کەنەکە، ئەحمەد کارامووش رایگەیاند، خەمبارن بە لەدەستدانی رۆشنبیرێکی کوردی مرۆڤدۆست و وڵاتپارێزێکی راستەقینەیان لەدەستداوە. سەرەخۆشیان لە بنەماڵە و هەموو دۆست و کوردستانییەکان کرد.

کارامووش لەبارەی حاجۆ وتی: "بە نووسین، شیکاری و تێزەکانی، یەکێک بوو لە رۆشنبیرانی بژاردەی گەلی کورد. هیچ کاتێک نەخۆشییەکەی وەکو ئاستەنگ نەبینی لەبەردەم تێکۆشانەکەیدا. هەتا دوا ساتی ژیانی لە نزیکەوە چاودێریی رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا و کوردستانی دەکرد".

هەمیشە یەکێتیی گەلی کورد بۆ حاجۆ گرنگ بوو

کارامووش ئاماژەی بەوەکرد، تاکە رێگەی سەرکەوتنی گەلی کورد بەدیهێنانی ستراتیژیی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکێتیی گەلانی کوردستانە و وتی: "حاجۆ لە وتار و شیکارییەکانیدا هەمیشە گرنگیی بە یەکێتیی گەلی کورد دەدا. ماوەیەکی درێژ لەناو کەنەکەدا بەو رێنموێنییەوە کاری کرد. چوار ساڵ ئەرکی جێگری هاوسەرۆکانی کەنەکەی لەئەستۆ گرت".

کارامووش وتیشی: "ئەو پزیشک بوو. لە تورکیا خوێندنەکەی تەواو کرد. کەسێکی مرۆڤدۆست بوو. کاتێک لە رۆژئاوا کاری پزیشکیی دەکرد بەخۆڕایی خەڵکی هەژاری چارەسەر دەکرد. ئەرکی ئێمەیە خاوەنداری لە بەهاکانی بکەین و درێژە بە تێکۆشانەکەی بدەین".

سەیری ڤیدۆکە بکە
به‌روار:  04/07/2019
541   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   486
کۆی سه‌ردان:   29233064