ئەو کاپتنەی چل پەنابەری لە خنکان ڕزگارکرد دادگایی دەکرێ
كچێكی ئەڵمانی كە 42 كۆچبەری لەسنوری ئیتاڵیا رزگاركردو بەتۆمەتی بەزاندنی سنور لەلایەن ئەو وڵاتەوە دەستگیركراوەو پێدەچێت توندترین سزای دارایی و زیندانیش بكرێت بۆتە وێردی سەر زمانی میدیاو كۆمەڵگەی ئەڵمانی و تەنها لەلایەن میدیاكارانەوە زیاتر لە نیو ملیۆن یۆرۆ بۆ ئازادكردنی كۆكراوەتەوە.

لەمڕۆژانە 42 كۆچبەر لە دەریای نزیك سنوری ئیتاڵیا كاتێك چوپەكەیان خۆی لەبەر شەپۆڵەكانی دەریا رانەدەگرت خەریك بو لەلێواری مەرگ نزیك دەبونەوە، بەلەمێكی فریاگوزاری ئەڵمانی بەناوی (3 Sea Watch)یەو قوپتانەكەی ناوی كارۆلا راكیتە توانی سنور ببەزێنێ و هەموو ئەو كۆچبەرانە رزگار بكات  و بیانگەیەنێتە نزیكترین بەندەری ئیتاڵی.

بەپێی یاساكانی ئەو وڵاتەش هەر كەشتیەك لەو ناوچەیە نزیك بێتەوە توندترین سزای دارایی و زیندانیش دەكرێت، ئێستا ئەو كچە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵی دەستگیركراوەو دۆسیەكەی بۆتە كێشە لەنێوان ئەڵمانیاو ئیتاڵیا، چونكە ئیتاڵیەكان دەیانەوێت ئەو كچە بە 10 ساڵ زیندانی بكەن و دەیان هەزار یۆرۆش سزای بدەن.

 بابەتەكە ئیدانەیەكی سەرتاسەری ئەڵمانی لێكەوتۆتەوەو هەڵمەتی هاوكاری و یارمەتی دارایی بۆ ئەو كچە دەستیپێكردوە، تەنها لەڕیزی میدیاكارانەوە زیاتر لە نیو ملیۆن یۆرۆ كۆكراوەتەوە بۆ ئازادكردنی.

سەرۆكی ئەڵمانیاو راوێژكاری ئەو وڵاتەش رەخنەی توندیان لەدەسەڵاتی ئیتاڵیا گرتوەو نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.

 ئەو كچە ئێستا بۆتە وێردی سەر زمانی میدیاو كۆمەڵگەی ئەڵمانی و لەهەمولایەكەوە پشتیوانی لێ دەكرێت.

PUKmedia بورهان ئەمین – ئەڵمانیا
به‌روار:  02/07/2019
802   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   823
کۆی سه‌ردان:   29234741