کوژرانی دوو کەس لە ستۆکهۆڵم
شەوی ڕابردوو لە ستۆکهۆڵم چەند ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و لە ئەنجام دا دوو کەس کووژراون و دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون.

یەکەم ڕووداوی تەقە کردن لە کۆمۆنی Sollentuna و لە دەورووبەری کاتژمێر شەش ڕوویدا. بە هۆی تەقە کردنەکەوە کەسێک کووژراوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە. لە ڕووداوی تەقەکردنی دووهەم دا کە دوو کاتژمێر دواتر لەگەڕەکی کالهێلی سەر بە کۆمۆنی یارفەللـە ڕوویداوە دوای ئەوەی کەسێک بە توندوتیژی دژ کراوە، دواتر گوللـەیەکیشیان بە قاچێوە ناوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  02/07/2019
1366   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   958
کۆی سه‌ردان:   29258852