گەنجێکی کورد لەتێک لە جگەری دەبەخشێتە مناڵێک
فاتیح مەولەوی زادە، سکرتێری پێشوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کە دواتریش وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، بۆ ئەوەی ژیانی لە مردن رزگار بکات، جگەری دەبەخشێتە منداڵێکی خەڵکی هەولێر.
کەسێکی نزیک لە فاتیح بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە وڵاتی ھیندستان، فاتیح دەزانێت ژیانی منداڵێکی کورد، لەمەترسی دایە و پزیشک پێ راگەیاندووە ئەگەر کەسێک پارچەیەک لە جگەری خویی پێ نەبەخشێت، ژیانی لەدەست دەدات، بڕیار دەدات پارچەیەک لە جگەری خۆی بەو منداڵە بدات و ژیانی لە مردن رزگار بکات.
ئەمڕۆ 28/06/2019، نەشتەرگەری بو ھەردووکیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام دراوە.
k24
بهروار: 29/06/2019
461 جار خوێندراوهتهوه
|