وورچێک پیاوێکی ڕووسی بۆ خواردن ڕفاندووە
پیاوێک لە شێوەی لاشەیەکی مۆمیاکراودا دوای مانگێک لە لانەی ورچێکدا بە زیندوویی دۆزرایەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، پیاوێک، کە تەنها بە ئەلیکساندەر ناوبراوە، لەلایەن سەگی چەند ڕاوچییەکەوە لە ناوچەیەکی توڤای ڕووسیا لە نزیک وڵاتی مەنگۆلیا لە لانەی ورچێکدا دۆزراوەتەوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە سەرەتادا ڕاوچییەکان وایانزانیبوو لاشەیەکی مۆمیاکراو بووە، بەڵام بۆیاندەرکەوت کە پیاوەکە هێشتا زیندووە.

لە ڤیدیۆیەکدا ئەلیکساندەر نیشاندراوە، تیایدا هەموو دەموچاو و جەستەی بە خوێنی وشکبوو و خۆڵ داپۆشراوە و ڕەنگێکی مردووی سپی هەبووە، چاوەکانیشی بە ئەستەم پێ کراوەتەوە.

دوای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، پزیشکان باسیان لەوە کردووە، ئەلیکساندەر پێیوتوون نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ورچەکە پەلاماری داوە و بڕبڕەی پشتی شکاندووە، دوای ئەوە ورچەکە بردبووی بۆ ناو لانەکەی بە زیندوویی بۆ ژەمێکی داهاتوو هێشتبوویەوە.

ئەلیکساندەر وتی، "میزی خۆم دەخواردەوە بۆئەوەی نەمرم و، بەردەوام لە ترسی ئەوەدا بووم ورچەکە بێتەوە و بمخوات."

پزیشکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، هەموو جەستە و دەموچاوی ئەلیکساندەر بە برینداری و خوێن داپۆشرابوو، هەروەها لەبەرئەوەی بۆ ئەو ماوە درێژخایەنە بەبێ جوڵە ماوەتەوە، پێستی دەستی بە شیبوونەوە و ڕزین کردبوو.

ئەلیکساندەر لە ژێر چاودێریی پزیشکاندایە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نییە چۆن توانیوویەتی بە زیندوویی بمێنێتەوە.

ئەمەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی و چەند وێنەیەکی ئەلیکساندەرە:

نالیا
به‌روار:  28/06/2019
271   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
(سبەی): (70) پەرلەمانتاری بەریتانیا رۆڵی كوردی رۆژئاوا لە شەڕی دژبە داعشدا بەرز دەنرخێنن و داوا دەكەن كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بهێنرێت و جەختیش لەوە دەكەنەوە كە درێژه‌ ...
لەکۆبوونەوەیەکی تایبەتدا، مەزڵوم عەبدی بە جێگری نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانێتی روبەرووبوونەوەی داعشی وتووە، یان با ئەمریکا بڕیاری ناوچەی دژەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بدات، درێژه‌ ...
دووەمین ڕێپێوانی مالمۆ بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 2019.10.10 بەسەرپەرشتی پارتی چەپی سوید و بە بەشداری سەدان سویدی و کوردی سکۆنە لە باشووری سوید، هێر درێژه‌ ...
شەممە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی هەسەدە، بەبۆنەی دەربڕینی هاوسۆزی و پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان، سوپاسی کۆمەڵێک وڵات و چەند سەرکردەیەکی جیهانی کرد و داواشی لە ئەمریکا کرد بەرپرسیارێ درێژه‌ ...
کوردی باشوور؛ خواردنی سەگ و پەنیری بارمیزان-ی ئیتالی جیاناکاتەوە لوقمان غه‌فوور لة تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆی چاوپێکەوتنێکی مایکل پۆمپیۆ -ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وجۆسی درێژه‌ ...
خەندان- لە وارشۆی پایتەختی پۆلەندا هەزاران کەس بۆ نارەزایی دەربرین دژی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا رژانە سەر شەقامەکان. یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بە خەندان- درێژه‌ ...
حکومەتی سوید لە پاش هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا یان ڕۆژئاوا دەیەوێت کۆمەکی ئابووری زیاد بکات. حکومەتی سوید هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی کۆمەکەی مرۆیی زیاتر و بە ب درێژه‌ ...
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لە شارە جیاجیاکانی سوید خۆپیشاندان ڕیکدەخریت. بۆ نموونە لە شارە درێژه‌ ...
"زەمەن" ڕۆبێرت دی نیرۆ ، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بڵویکردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر هۆتێلێکدا لە تورکیا کوردەکانی فرۆشتوە. لە تویتێکدا ئەکتەر و دەر درێژه‌ ...
شارپرێس: شه‌ش وڵاتی ئه‌وروپا داوایان له‌توركیا كرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌سوریا بوه‌ستێنێت. هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، پۆڵەندا و ئیستۆنیا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   344
کۆی سه‌ردان:   18325896