بەڕێوبەری قوتابخانەی ئەلئەزهەر لە سوید ١١ ملیۆن کرۆنی وەرگرتووە و زیندانی دەکرێ
ئەمڕۆ دادگای سەرەتایی حوکمی کۆتایی لە بارەی چەند بەڕێوەبەری پێشووی قوتابخانەی سەربەخۆی ئیسلامی ئەل ئەزهەر ڕاگەیاند.
ئەو کەسانە پێشتر بە تاوانی خەیانەتکردن و دەست پیسی لە ئەرک و ماڵی پێ سپێردراو دا دادگایی کرابوون. تاوانباران ١١ میلیۆن کڕۆنیان لە دامەزراوەیەک و چەند کۆمپانیایەکی بچووک وەگرتووە و ویستوویانە بانکی پێ دامەزرێنن.
دادگای سەرەتایی حوکمی دوو ساڵ تا دوو ساڵ و دوو مانگ زیندانی بۆ سێ کەس لە تاوانباران بڕێوەتەوە. هەروەها یەکێک لە تاوانباران کە بە تاوانباری سەرەکی ناسراوە، بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی کردن سزا دراوە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 27/06/2019
492 جار خوێندراوهتهوه
|