باوك و كچێكی دوو ساڵەی پەنابەرلە نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكا خنكان
نه‌وا
باوك و كچێك له یه‌كێك له روباره‌كانی نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكا خنكان و بڵاوبونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ته‌نیوه و ئایلانێكى تر دوباره‌بوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌و باوك و منداڵه‌ی پێكه‌وه خنكاون، خه‌ڵكى سلڤادۆرن و باوكه‌كه ناوى "ئۆسكار رامیرێز"ه له‌گه‌ڵ "ڤالێریا"ى كچى، كه ته‌مه‌نی ته‌نها 23 مانگه، له‌كاتى هه‌وڵى چوونه ئه‌مریكا خنكاون و له كه‌نارى روبارى "ریۆ گراندى" ته‌رمه‌كانیان بینراوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌شكردوه، رامیرێز له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا روباره‌كه‌ى بڕیوه‌و گه‌یشتوه‌ته به‌رى ئه‌مریكاو كچه‌كه‌ى داناوه‌و ویستویه‌تى بچێته‌وه به‌رى مه‌كسیك ژنه‌كه‌ى بپه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام كچه‌كه‌ى ترساوه و به‌دوایدا رۆیشتوه، هه‌ربۆیه باوكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لاى كچه‌كه‌ى و شه‌پۆلى ئاوه‌كه هه‌ردووكیانى بردوه.
زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وێنه‌ى ئه‌و باوك و كچه وێنه‌ى ئایلانى كوردى بیرده‌خاته‌وه، كه ساڵى 2015 له‌كه‌ناره‌كانى توركیا خنكاو جیهانى هه‌ژاند.
ئه‌و باوك و كچه مه‌ینه‌تى گه‌لى ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاست و باشور پیشان ده‌دات له‌پێناو خه‌ونى گه‌یشتن به ئه‌مریكا، كه زۆرجار به كاره‌سات و مردن كۆتاییدێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش تا بێت دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته رێوشوێنه‌كان به‌رانبه‌ر كۆچه‌ران توندتر ده‌كات.
به‌روار: 26/06/2019
468 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|