ع.ج سه‌گرمه كارێكی ناوازه بۆ حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كات
. عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه كارێكی نوێ بۆ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كات و له ساڵیادی كۆچی دوایدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له یادی 47 ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر و هه‌میشه زیند و حه‌سه‌ن زیره‌كدا، به هاوكاری بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری سلێمانی و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، كارێكی نوێم بۆ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ك كردووه و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له یوتیوب بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
وتیشی: له گۆرانییه‌كه‌دا، ئۆركسترایه‌كی گه‌وره‌ی ژێدار یاوه‌ری ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك (ده‌نگی ئۆریجیناڵی خۆی) ده‌كات، كه كۆمه‌ڵێك سۆلۆی ڤیۆلا دائامۆرێشی تێدایه.
راشیگه‌یاند: هیوادارم جێی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت و یادی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ هه‌میشه به‌رز رابگیرێت.
حه‌سه‌ن زیره‌ك گۆرانیبێژی ناوداری كورد و مۆسیقازانی سرووشتی له‌ساڵی 1921 له شاری بۆكان له‌دایك بووه و خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌ك له ھونه‌ری ئاواز و گۆرانی كوردییه و له رۆژی 26-6-1972 له پارێزگای ورمێ كۆچی دوایی كردووه و به خاك سپێردراوه.
PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د
به‌روار: 25/06/2019
448 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|