بیرتان دەکەم


نامەیەکی پڕ لە رازو نیاز .....  لە ئارام ئەحمەدی نوسەرە وە  بۆ ،شاعیری جەنەرالی پایز  ,کاک  حەمە عومەر عوسمان بە تاسەی یادی سلیمانیەوە . 


 ڕیکخستن و ڕێتم

باوکی دوین

 

مەگەر هەر خوا

 بزانێت

چەند

دڵم تەنگە

دڵم

گیرۆدەی یادتانە

 ئەی شارەکەم

 سلێمانی

 هەرچەند

 دوورم خەنەوە

 لە بینینت

 بێ بەشم کەن

 بەڵام ..... بەڵام

 دڵم

هەردەم

 لەلاتانە

 دڵم ئاوێتەی

دڵتانە

لە یەک جیا

نابینەوە

 دڵم

شنەی

بەرەبەیانی

یادتانە

گەر چی

 لە یەکتر

 دوور خراینەوە

 بتی یەکەم

 شکاو

تا کەوتە خوار

بەڵام هێشتا

 هەر ناتوانم

 دەست

لەملانت بکەم

 تیشکی چاوم

 لە چاوانت

 تێکەڵ بکەم

 بە گوێتانە

 بچرپێنم

خۆشم دەوێن

ئەی

 ڕۆڵەکانی

شارەکەم

خوای گەورە

ڕەقیب

بگرێت

کە لەیەکتریان

کردین

 ئەێ قژ کاڵی

 هاوار تاساو

 تەنها

 هەر تۆی

 ئەتوانی

 زامی دڵم

 سارێژ بکەی

 دووری تۆ

 دەردێکی

 کۆشندەیە

 بەرامبەر

چاوانی تۆ

 ماندوویی

 ژینی گەریدەم

 لە بیر دەکەم

 ئەی تۆ

 ئەی بەرێزم

 خاوەن شکۆ

 خاوەن

جەنەڕالی پایز

 بە گویرەی

 ئاڵودەی خەم

 بەگویرەی

دەروازی شار

 بیرت دەکەم

 ئەی جوانترین

هەستی یادی

 کوردەواری

 ئەی گوڵی

 باخی

 شارەکەم

به‌روار:  25/06/2019
767   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   321
کۆی سه‌ردان:   29253366