ئەو کوڕەی دایکی خۆی دەرکرد، پەشیمان بوەوە و قاچی ماچ کرد
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق پڕبوون لە وێنەی دایکێکی بەساڵاچوو، کە کوڕەکەی لە ماڵەوە بە پێ خاوسی دەریکردبوو.
چالاکوانان لە فەیسبووك و تویتەر، رەخنەی زۆریان رووبەرووی ئەو پیاوە کردەوە کە دایکی لە ماڵەوە دەرکردووە، هەندێكیان داوایان لە کاربەدەستانی ئاسایش کرد کە ئەو پیاوە دەستبەسەر بکەن و سزای بدەن، هەموو وەڵامدانەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پشتگیرییان دەربڕی بۆ ئەو ژنە بەساڵاچووە.
لەو کاتەی کە ئەم پیاوە دایکی کردبووە دەرەوەی ماڵەکەی و شتەکانی هەڵدابوویە سەر شەقامەکە، کەسێك وێنەی ئەو دیمەنەی گرتبوو، لەو کاتەدا کوڕەکە دایکی دەرکردبوو و وتبووی، "وێنەم بگرە و لە فەیسبووك بڵاویبکەرەوە، ئەمەش شتومەکەکانییەتی تۆ بیبە."
هەندێك لە شایەتحاڵەکان بە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"یان ڕاگەیاندبوو، ئەم ژنە بەساڵاچووە چیتر لەسەر شەقامەکان نەماوەتەوە و کوڕە بچووکەکەی بردوویەتی بۆ لای خۆی."
پاش ئەوەی ڤیدیۆکە دەنگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو پیاوە گەڕایەوە بۆ لای دایکی و داوای لێبوردنی لێ کرد و دەست و قاچی دایکی ماچکرد
نالیا
ڤیدیۆی دەرکردنی دایکەکە
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=832099413825951&id=822712558097970
بهروار: 25/06/2019
540 جار خوێندراوهتهوه
|