سعودیە فەرمانی لەسێدارەدان بۆ منداڵێكی 10 ساڵان دەردەكات
خەندان-

بەتۆمەتی بەشدارییكردن لە خۆپیشاندانێك، سعودیە دوای چوار ساڵ، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ منداڵێكی 10 ساڵان دەردەكات.

بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێن، ( مورتەجی قورەیریس ) دوای ٤ ساڵ لە دەستگیركردنی فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردادرا، ئەوەش بەتۆمەتی بەشداربون لە خۆپیشاندانێکدا لەوكاتەی تەمەنی ١٠ ساڵ بوە و لەگەڵ كۆمەڵێك منداڵی دیكەی لەرۆژهەڵاتی سعودیە ئەنجامیانداوە.

لە راپۆرتێكدا ئاژانسەكە دەڵێت، یەكەم تاوانی مورتەجی لە تەمەنی 10 ساڵان بوە، كاتێك لە ساڵی 2011 و لەكاتی روداوەكانی ناوچەی "عەوامییە" لە رۆژهەڵاتی سعودییە، كە ناوچەیەكی شیعە نشینە لەگەڵ 30 منداڵی تر بەپاسكیل بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كردوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای سێ ساڵ لەڕوداوەکە و ئەوكاتەی مورتەجی لەگەڵ خێزانەكەی بەنیازبون بەرەو وڵاتی بەحرێن برۆن، لە دەروازەی سنوریی مەلیك فەهد دەستگیركراوە.

بەپێی راپۆرتی ئەو ئاژانسە ئەمریكیە، "دوای چوار ساڵ لەزیندان و ئەو كاتەی تەمەنی گەیشتوەتە 18 ساڵ، قورەیریس لەدادگای تاوانە تیرۆریستییەكان، بەتۆمەتی ئەندامبون لە "ریكخراوێكی تیرۆریستی توندرەو" دادگایی كرا و هەندێک تۆمەتی تری دراوەتەپاڵ وەك ئەوەی لەگەڵ براكەی ماتۆڕی لێخوڕیوە و  شوشەی سوتێنەری هەڵداوەتە ناو بنكەی پۆلیس و لەكاتی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2011  لەكاری توندوتیژی بەشداریی كردوە" 

چالاكانی بواری مافی مرۆڤ دەڵێن مورتەجی "بچووكترین زیندانیی سیاسی"یە لە سعودیە 

هەر بەپێی راپۆرتە ڤیدیۆییەكە، ڕێكخراوێکی ئەوروپی – سعودی بۆ مافەكانی مرۆڤ باسی لەوە كردوە، كە "مورتەجی دوای دەستگیركردنی بۆماوەی چەند مانگێك خراوەتە ناو زیندانی تاكەكەسییەوە ئازار و ئەشكەبجە دراوە و مامەڵەی خراپی لەگەڵ كراوە و لەژێر ئەشكەنجەدا ناچار كراوە دان بەو تاوانانەدا بنێت كە ئاراستەی كراون".
به‌روار:  25/06/2019
671   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   206
کۆی سه‌ردان:   29231489